یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
شاندێكی باڵای لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/04/2011 : 08:08:47
قه‌باره‌ی فۆنت
چوارشه‌ممه‌ 6/4/2011 شاندێكی باڵای لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕیز مامۆستا مه‌لا بها‌والدین به‌رپرسی لق، به‌ڕێزان ئه‌ندام‌و كارگێڕانی لقی ناوبراو، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، له‌ لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌ڕێزه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

ئه‌مه‌و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، به‌رێز مامۆستا مه‌لا بها‌والدین به‌رپرسی لق، دوای ده‌ستخۆشیكردن له‌ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، له‌ هه‌ڵوێستی پاراستنی یه‌كڕیزی‌و یه‌كده‌نگی یه‌كێتی زانایان‌و، داكۆكیكردن له‌ ته‌واوی زانایانی كوردستان، به‌تایبه‌تیش له‌م بارودۆخه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی هه‌رێم، دواتر به‌ڕێزیان باسی له‌ كاروچاڵاكیه‌كانی لقی شاره‌زوور كرد‌و، دواتر هه‌ندێك داواكاری زانایانی لقی ناوبراوی ئاراسته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان كرد.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، به‌ناوی خۆی‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، دوای سوپاسكردنی به‌ڕێزان په‌رپرس‌و ئه‌ندامانی لقی شاره‌زوور، له‌سه‌ر هاتنی به‌رێزیان‌و، ده‌ستخۆشیكردن‌و هه‌ماهه‌نگیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایان، دوپاتی كرده‌وه‌: كه‌ بێ‌ ماندووبوون‌و به‌ به‌رده‌وامی له‌ خزمه‌ت زانایانی ئاینی كوردستان داده‌بین‌و، ئه‌مه‌ به‌ ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین.

دواتر به‌ڕێزیان زیاتر گوتی: گرنگترین ئامانجی ئێمه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ حاڵی حازردا، یه‌كده‌نگی‌و یه‌كڕه‌نگی زانایان‌و، پاراستنی سه‌روه‌ریانه‌، كه‌ بێگومان ئه‌مه‌یش به‌ هه‌وڵ‌و هه‌ماهه‌نگی تێكڕای زانایان ده‌بێ‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ڵێنی هه‌وڵدانی جێبه‌جێكردنی داخوازیه‌كانی زانایانی دوپاتكرده‌وه‌‌و، پاشان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ هات.