یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
وه‌زیری ئه‌وقاف: ئه‌و مامۆستایه‌ی‌ به‌ ته‌وجیهی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ ده‌چێت بۆ شوێنێك ئه‌وه‌ گه‌نده‌ڵیه‌و مامۆستایان موڵكی‌ گشتین و ده‌بێت پشتیوانی‌ له‌یه‌ك بكه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/04/2011 : 14:03:40
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، كامیلی‌ حاجی‌ عه‌لی‌ وه‌زیری‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماژه‌ی‌ به‌وه ‌كردووه "ئه‌و مامۆستایه‌ی‌ به‌ ته‌وجیهی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ ده‌چێت بۆ شوێنێك ئه‌وه‌ گه‌نده‌ڵیه‌و مامۆستایان موڵكی‌ گشتین و ده‌بێت پشتیوانی‌ له‌یه‌ك بكه‌ن.

وه‌زیری‌ ئه‌وقاف سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركران وتی‌" ئێمه‌ له‌ ساته‌وه‌ختی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و چه‌ند مامۆستایانه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ كردوه‌و ته‌نها دوو مامۆستا ده‌ستگیركراوه‌و دواتر ئازاد كراون.

سه‌باره‌ت به‌ رێوشوێنی‌ یاسایی‌ وه‌زراتی‌ ئه‌وقاف و ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ له‌نێو خۆپیشانده‌ران ووتار ده‌خوێننه‌وه‌ ، وه‌زیری‌ ئه‌وقاف ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد" ئه‌و مامۆستایانه‌ شتی‌ باشیان ووتوه‌ ، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ڵێین ئه‌و مامۆستایانه‌ ده‌بَی‌ ئه‌ركی‌ خۆیان جێنه‌هێڵن.