راگه‌یاندنی لق:
له‌به‌رواری 26/3/2011 لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان به‌رپرسی لق‌و كارگێڕان و به‌رپرسی ناوچه‌كان، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازدا.
شایه‌نی باسه له‌م كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه له گه‌شتێكی به‌هاری بۆ (دۆڵی شاورێ) به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز به‌رپرسی لق به‌تێروته‌سه‌لی باسی ڕه‌وشی ئه‌م ڕۆی كوردستانی كرد‌و، ده‌ستخۆشی له زانایان كرد، كه ده‌ورێكی باڵایان هه‌بووه لههێور كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، دواتر باسی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی كرد كه‌له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌نجامدرابوو، بۆ پێداویستی وكهموكوڕی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان.
دواتر به‌ڕێزان به‌رپرسی ناوچه‌كان ڕاپۆرتی مانگانه‌ی خۆیان خوێنده‌وه، پاشتر كۆبونه‌وه‌كه به سه‌ركه‌وتویی كۆتایی پێهات.
هه‌رهه‌مان رۆژ تێكڕای ستافی لقمان به‌شداری كرد له پرسه‌ی نه‌نكی مامۆستا مه‌لا ڕه‌وه‌ند له (بانوه قه‌ل) و، پرسه‌یه‌كی تر له سه‌نگه‌سه‌ر.
دواتر له به‌رواری 9/4/2011 شاندێكی لقمان، به سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لق به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله ی زه‌نگڵ، سه‌ردانی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل ی كرد له گوندی (توه سۆران).
|