راگه‌یاندنی لق:
رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 7/4/2011، له باره‌گای لق و به‌سه‌رپه‌رشتی لێپرسراوی لق و به ئاماده‌بونی جێگر‌و كارگێڕانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كان ، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی فراوانی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا.
ئه‌مه‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی تیشك خرایه سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی و، كاروچاڵاكی و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی زانایان به‌تایبه‌تی و ڕۆڵ و ئه‌ركی زانایانی ئاینی له‌م قۆناغه‌دا.
پاشان به‌رپرسی لێژنهناوچهكان ڕاپۆرتی كاری خۆیان خسته‌ڕوو، و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كار‌و چالاكیه‌كانیان كرا‌و به‌وردی تاوتوێی داواكاری و پێشنیاره‌كانیان كرا....
|