یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
یه‌كێتی زانایان رێگری له‌ هیچ مامۆستایه‌كی ئایینی ناكات لێدوان بۆ راگه‌یاندنه‌كان بدات
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/04/2011 : 14:16:22
قه‌باره‌ی فۆنت
هه‌ندێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌، گوایه‌ یه‌كێتی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی به‌ ئه‌ندامانی خۆی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رێگرییان لێ‌ بكات، كه‌ لێدوان بۆ كه‌ناڵه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نه‌ده‌ن.

یه‌كێتی زانایان ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌‌و، به‌ چه‌واشه‌كاری وه‌سف ده‌كات، له‌و باره‌وه‌ مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ سایتی زانایان رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، بریار درا، نووسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان بكرێت، كه‌ تێیدا هاتووه‌، هیچ ئه‌ندامێكی یه‌كێتی زانایان بۆی نییه‌ به‌ ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ لێدوان بۆ هیچ كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن بدات، ته‌نها به‌رپرسی لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان بۆیان هه‌یه‌ به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن، له‌وان به‌ره‌و خوارتر ئه‌گه‌ر به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن، پێویسته‌ پرس‌و را به‌ به‌رپرسی لق بكه‌ن‌و، ئیزنی لێوه‌ربگرن، ئه‌گینا بۆیان نییه‌ به‌ناوی یه‌كێتی زانایان قسه‌ بكه‌ن.

گوانی له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی گووتی: مه‌به‌ستیش له‌و كاره‌ پاراستنی یه‌ك ده‌نگی‌و یه‌كهه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایانه‌، چونكه‌ ئێمه‌ نامانه‌وێت یه‌كێتی زانایان سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ ده‌ست بدات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر چه‌ندین هه‌ڵوێستی جیاواز دروست بوون له‌وانه‌یه‌ یه‌كریزی پارێزراو نه‌بێت.

هه‌روه‌ها گووتی: ئه‌گینا ئێمه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ موحاسه‌به‌ی هیچ ئه‌ندامێكی خۆمان نه‌كردووه‌، كه‌ بۆچی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ی، یان پشتیوانی له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ی، ئه‌ندامه‌كانی خۆمان سه‌رپشك كردوون، به‌ڵام ده‌بێ‌ به‌ناوی شه‌خسی خۆیان بێت، به‌ناوی شه‌خسی خۆیانه‌وه‌ كه‌یفی خۆیانه‌ لیَدوان بۆ ئۆپۆزسیۆن یان ده‌سه‌ڵات یان هه‌ر لایه‌ك ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌ناوی خۆیان بێت نه‌ك یه‌كێتی زانایان، چونكه‌ ناكرێت ببێته‌ فه‌وزا هه‌ر یه‌كه‌‌و له‌لایه‌ك قسه‌ بكات، ئێمه‌ش به‌ جددی كار بۆ پاراستنی یه‌كریزی زانایانی ئایینی به‌ گشتی‌و ئه‌ندامه‌كانمان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین.