راگه‌یاندنی لقی رانیه
رۆژی 7/4/2011 له مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان به‌رپرسی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان و، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی راپه‌رین و، به‌رپرسانی حیزبی وحكومی ده‌ڤه‌ری بیتوێن و، به‌شداری به‌رچاوی زانایانی ناوچه‌كه‌و كه‌سایه‌تی و پیاو ماقوڵان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر، مزگه‌وتی (الفرقان) له‌شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه،كرایه‌وه.
ئه‌مه‌و له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵای زه‌نگڵ به‌رپرسی لقی ڕانیه، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
شایانی باسه: مزگه‌وته‌كه به سه‌رپه‌رشتی مه‌لا قادر سینه‌مۆكی‌و، له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازان دروست كراوه
|