ماڵپه‌ڕی ئیسلام په‌یك هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر بابه‌تێكی مامۆستا عومه‌ر چنگیانی كه له سایتی زانایان بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا قسه‌كانی چنگیانی خستوونه‌ته روو‌و، به سوكایه‌تیكردن به وتاربێژانی سه‌رای ئازادی سلێمانی وه‌سفی ده‌كه‌ن، تا ئێره به‌لای ئێمه‌وه شتێكی ئاساییه، كه سایتێك، كه بۆچوونێكی تایبه‌تی هه‌یه‌و، به ئیتتیجاهێكی تایبه‌تی كار ده‌كات، را‌و سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر وتارێك بڵاوبكه‌نه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به وردی ئه‌و بابه‌ته‌یان خوێندبێته‌وه، خۆی له خۆیدا ره‌خنه بووه له هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایان، كه ئه‌وه‌نده دیفاع له زانایانی ئایینی ده‌كات، خه‌ریكه له سه‌رووی یاساوه‌یان دابنێن. كه‌چی له كۆتاییدا سایته‌كه نووسیویه‌تی، خه‌ریكه سایتی (زانایان) به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵ‌و نووسینانه، میسداقیه‌تی خۆی له ده‌ست ده‌دات، بۆیه لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین به‌و به‌ڕێزانه بڵێین:
سایتی زانایان ده‌نگی ته‌واوی زانایانی ئایینیه، هه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی را‌و سه‌رنج‌و تێبینی هه‌یه، ئێمه ده‌رگامان بۆیان واڵایه، هه‌موو ئه‌و وتارانه‌ش گوزارشت له رای تایبه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر ئیسلام په‌یك كه‌مترین نیازپاكی هه‌بووایه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای هه‌ڵوێستی پیشه‌یی‌و بێلایه‌نانه‌ی سایته‌كه‌ی ئێمه‌ی له رۆژانی رابردوو نه‌كردبایه، به‌ڵكو هه‌ر دوو وتار، كه له ریزی ئه‌و وتاره بڵاوكراونه‌ته‌وه، بیانخوێندبایه‌وه، كه رێك پێچه‌وانه بیر ده‌كه‌نه‌وه و، دیفاع له‌و مامۆستا ئایینیانه ده‌كات، كه ئاسایش هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر‌و ده‌ستگیرییان ده‌كه‌ن، ئایا ده‌بێ چ وه‌ڵامێكیان بۆ ئه‌و وتارانه هه‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و هاواره‌ی ئیسلام په‌یك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بێت، كه سایتی زانایان بووه‌ته سه‌نگه‌رێكی راسته‌قینه‌ی هه‌موو مه‌لایانی كورد، چۆن چه‌ندین هه‌واڵی پڕ دیفاعكردن له (مامۆستا كامه‌ران‌و مامۆستا محه‌مه‌د نه‌سروڵا)و ته‌واوی مامۆستایانی ناو خۆپیشاندانه‌كان بڵاوكرده‌وه، به هه‌مان شێوه دیفاعكردن له مه‌لا مه‌سعوود كانیكورده‌ییش بڵاوده‌كاته‌وه، كه پێی وایه ئیسلام په‌یك ته‌شهیری پێكردووه، كه به بڕوای ئێمه، ئه‌و وتاره‌ی ئیسلام په‌یك وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه له سایتی یه‌كێتی زانایان، كه دوور له ئینتیمای سیاسی دیفاع له مامۆستایانی ئایینی ده‌كات، سایتی (زانایان)یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆچوونێكی تایبه‌تی‌و یه‌ك ره‌نگی‌و یه‌ك ده‌نگی پێڕه‌و ناكات هه‌موو جۆره نوسینێكی زانایانی ئایینی تێدا ده‌بیندرێت، ده‌شخوازین هه‌میشه مینبه‌رێك بێت بۆ راگۆڕینه‌وه.
دووباره به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، ماڵپه‌ڕی زانایان به شانازییه‌وه داكۆكیكاری یه‌كه‌می زانایانی ئایینیه‌و، پیشه‌ییانه‌و دوور له ئینتیمای سیاسی دیفاع له هه‌موو مامۆستایانی ئایینی ده‌كات‌و، هه‌رچی مامۆستای ئایینی كوردستان بێت ئێمه دیفاعی لێده‌كه‌ین، جا ئه‌و مامۆستایه له سه‌رای ئازادی سلێمانی بێت، یان له هه‌ولێر‌و دهۆك‌و كه‌ركوك بێت، سایتی ئیسلام په‌یكیش، كه ئێمه رێز‌و حورمه‌تی زۆرمان بۆیان هه‌یه، باش ده‌زانن، كه نووسینه‌كان ته‌عبیر له رای نووسه‌ره‌كانیان ده‌كات‌و، فره‌ده‌نگی‌و فره‌ره‌نگیش نیشانه‌ی كرانه‌وه‌یه، نه‌ك جێگه‌ی تۆمه‌ت بۆ دروستكردن بێت، به‌تایبه‌تی ئێمه هه‌میشه رێز‌و حورمه‌تی زۆرمان بۆ ئه‌و سایته هه‌یه‌و، جێگه‌ی خۆشه‌ویستی ئێمه‌یه، به‌و هیوایه‌ی هه‌موومان به هه‌ستێكی رۆشنبیرانه‌و پیشه‌ییانه ته‌واوكه‌ری یه‌كتری بین، نه‌ك خوانه‌خواسته تۆمه‌ت بۆ یه‌ك دروست بكه‌ین.
ماڵپه‌ڕی (زانایان)
12/4/2011
|