یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
وه‌زیری ئه‌وقاف: چۆن ته‌ده‌خولی حزب له‌ حكوومه‌ت گه‌نده‌ڵییه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ ته‌ده‌خولی حزب له‌ وتاری هه‌ینیش گه‌نده‌ڵییه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/04/2011 : 11:54:53
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ میانه‌ی میوانداری به‌رنامه‌ی (ئه‌مڕۆ) له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان، شه‌وی (13-14/4/2011) كامیلی حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف‌وی كاروباری ئایینی، گووتی: چۆن ته‌ده‌خولی حزب له‌ حكومه‌ت گه‌نده‌ڵییه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌وه‌ش گه‌نده‌ڵییه‌، كه‌ حزب هه‌ر حزبێك بێت ته‌ده‌خولی وتاری هه‌ینی بكات، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر مامۆستای ئایینی به‌ پێی بیر‌و بۆچوونی سیاسی خۆی قسه‌ بكات له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وت‌و ئایدۆلۆژیای حزبی تێكه‌ڵ به‌ وتاری هه‌ینی بكات، ئه‌وه‌ش ده‌چێته‌خحانه‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌وه‌ش گه‌نده‌ڵییه‌ مامۆستایه‌ك وتاری خۆی جێ‌ بێڵیت‌و، له‌ شوێنێكی دیكه‌ وتار بخوێنێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ئه‌وقاف روونی كرده‌وه‌، ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سێ‌ هێڵی سه‌ره‌كیمان بۆ وتاربێژان هه‌یه‌، ده‌رنه‌چوون له‌ قورئان‌و سوننه‌ت‌و رێنماییه‌كانی ئه‌وقاف، هه‌ر كه‌سێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ بجووڵێته‌وه‌، ئێمه‌ ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك پێویسته‌ وتار ته‌حیریزی تێدا نه‌بێت، چونكه‌ په‌یامی ئیسلام ئاشتی‌و خۆشه‌ویستییه‌، هه‌روه‌ها نابێ‌ وتاربێژ له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وت فه‌توا بدات یان ته‌شهیر به‌ هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك بكات، چونكه‌ كاری سه‌ره‌كی وتاربێژ دینداری‌و خواناسی‌و خواپه‌رستییه‌.

سه‌باره‌ت به‌ نوێژی سه‌رای سلێمانیش وه‌زیری ئه‌وقاف گووتی: تا ئێستا ئێمه‌ نه‌مان گووتووه‌، ئه‌و نوێژه‌ دروست نییه‌، به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێین: نوێژی ناو مزگه‌وت خێر‌و پاداشتی زیاتره‌ له‌ نوێژی ناو گۆڕه‌پانێك.

وه‌زیری ئه‌وقاف داوای له‌ مامۆستایانی ئایینی كرد، كه‌ كار بۆ هێنانه‌دی برایه‌تی‌و ئارامی بكه‌ن، هه‌روه‌ك داوای له‌ حكومه‌ت كرد، كه‌ خۆشی به‌به‌شێك لێیه‌وه‌ زانی به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا داوای له‌ ئۆپۆزسیۆن كرد، ده‌رفه‌ت به‌ حكومه‌ت بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازییه‌كانی خۆی بكات، به‌تایبه‌تی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هیوایه‌كی باش بوو، هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئه‌و وتاره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بۆننه‌ی نه‌ورۆز پێشكه‌شی كرد، هیوادارین ببێـه‌ كارنامه‌یه‌ك بۆ چاكسازی له‌ هه‌رێمی كه‌وردستان، پێویسته‌ ده‌رفه‌ت بدرێت بۆ ئه‌و سه‌قفه‌ زه‌مه‌نییه‌ی داوای ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنیش له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌زیر روونی كرده‌وه‌، ئێستا نزیكه‌ی دوو هه‌زار مزگه‌وتمان هه‌یه‌، كه‌ پێویستی به‌ دامه‌زراندن هه‌یه‌، به‌تایبه‌تیش بۆ ده‌رچووانی په‌یمانگای پێشنوێژ‌و وتارخوێنان‌و كۆلێژی شه‌ریعه‌‌و خاوه‌ن بڕوانامه‌ زانستییه‌كان.

له‌ كۆتاییدا وه‌زیر پێی وابوو تێكچوونی ئه‌م ره‌وشه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك دانییه‌، به‌تایبه‌تین كه‌ هه‌موومان به‌ چاوی خۆمان دیتوومانه‌ ئه‌گه‌ر وێران بوو، چۆن زه‌وی له‌ یه‌كتر قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت، بۆیه‌ با هه‌موومان ده‌ستی خێر بین.