یه‌كێتی زانایان به‌دواداچوونی یاسایی بۆ بابه‌تی نووسه‌رێك ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی نووسه‌رێك به ناوی (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن) له یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر پۆستێكی پرَ له سووكایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌روه‌ره بڵاوكرده‌وه، ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه له كاتێكدایه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و دام‌و ده‌زگاكانی یادی مه‌ولود وه‌ك بۆنه‌یه‌كی ئایینی‌و كلتوورێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌م كاره بێرێزیكردنه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و، هه‌ره‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداریشه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و، دروستكردنی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیشه، بۆیه وه‌كو یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بڕیارماندا به‌دواداچوونی یاسایی بۆ ئه‌م پرسه دوور له به‌رپرسیارێتییه بكه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ی یاسا رێچکه‌ی خۆی بگرێته به‌ر.