مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 9/12/2010 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامیان كرد‌و، له‌لایه‌ن مامۆستا سه‌لیم كۆیی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ناوبراو و، ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند پێشوازیان لێكرا.
سه‌ره‌تا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به ناوی خۆی‌و شاندی یاوه‌ری پێرۆزبایێكی گه‌رمی له مامۆستا سه‌لیم كۆیی كرد، به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌كو به‌رپرسی نوێ ی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پاشان به وردی تیشكی خسته سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی ناوبراو، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئاینی پێرۆزی ئیسلام‌و، خاك‌و وڵاته‌كه‌مان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، خۆشحالی خۆیانی ده‌ربڕی بۆ ئه‌م سهردانو به‌سه‌ركردنه‌وه‌و، دوپاتی ئه‌وه‌شی كرده‌وه، كه ئێمه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هه‌موو كاتێك خۆمان به قوتابی قوتابخانه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌زانین‌و، به‌بێ پاڵپشتی‌و هاوكاری به‌ڕێزیان ناتوانین بوونی خۆمان له نێو كۆمه‌ڵگا بسه‌لمێنین، بۆیه به تایبه‌تی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، كه بوونیان هه‌یه له پرس‌و بۆنه ئاینی یهكانو، به وه‌ڵامن له‌سه‌ر داكۆكی كردن له ئیسلام، ئێمه به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕیزیان ده‌توانین زیاترخزمهته ئاینی یه‌كان، پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگاكه‌مان بكه‌ین.
|