رگه‌یاندنی لق:
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی پێنچ شه‌مه به‌رواری 2/12/2010 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز به‌رپرسی لق‌و كارگێر‌و به‌رپرسانی ناوچه‌كانی سه‌ر به‌لقه‌كه‌مان، كۆبونه‌وه‌ی فراوانی لق ئه‌نجامدرا‌و، سه‌ره‌تا ده‌ستكرا به خوێندنه‌وه‌ی رێنمایه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، كه بۆ سه‌رجه‌م لقه‌كان هاتبوو، دواتر بڕیاردرا كه: یارمه‌تی مانگانه به چه‌ند مامۆستایه‌ك بدرێت به‌شێوه‌یه‌كی ده‌وری‌و، پاشان دوپاتی گرنگی سه‌ردانی كردنی ناوچه‌كان‌و زانایان له‌سنوری لقه‌كه‌مان كرایه‌وه، دواتر ئاماده‌بووان به سه‌رنج‌و راو تێبینی جۆراوجۆر كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد‌و، زیاتر قسه‌یان له‌سه‌ر كرا‌و، به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات.
هه‌ر هه‌مان رۆژ، شاندێكی لقمان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان كارگێرانی لق، سه‌ردانی به‌رێز مامۆستا مه‌لا حوسێن پێشنوێژ‌و وتار خوێنی گوندی كانی كورده‌یان كرد، دوای ئه‌وه‌ی كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرابوو، دواتر سه‌ردانی به‌رێز مامۆستا مه‌لا سلێمانیان كرد، به مه‌به‌ستی نه‌خۆشیه‌وه.
|