دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 9/12/2010 به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حیزبی‌و حكومی‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری به‌رپرسی لق‌و، مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لق، به‌شداریان كرد له مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان بۆ كه‌م ئه‌ندامه كاراكان، له ساڵیادی رۆژی كه‌مئه‌ندامانی جیهاندا، له هۆڵی بۆنه‌كانی شار له قه‌زای كه‌لار.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان، له وته‌یه‌كدا به‌ناوی زانایانی ئاینیه‌وه ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی ئه‌و مه‌راسیمه كرد‌و، پیرۆزبایی له‌و كه‌مئه‌ندامه كارایانه‌یش كرد، كه خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان وه‌رگرت‌و، ده‌ستخۆشی‌و ماندوونه‌بوونی لێكردن‌و هیوای سه‌ركه‌وتن‌و به‌رده‌وامی بۆ خواستن.
شایانی باسه شاندی لقی گه‌رمیان به‌شداربون له دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كاندا.
|