مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 13/12/2010 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان له شاری هه‌ولێر، له ژێر چاودێری‌و به ئاماده‌بوونی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، به یاوه‌ری شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێرو، به سه‌رپه‌رشتی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، به ئاماده‌بوونی زۆرێك له به‌رپرسانی دام‌و ده‌زگاكانی حكومی‌و ئیداری، له مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان، خه‌ڵاتی به‌سه‌ر 15 چاڵاكوانی لێهاتووی بواری خزمه‌تكردن به خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان دابه‌ش كرد.
سه‌ره‌تای مهرٍاسیمهكه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، به ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به ڕۆله هه‌ژمار نهكراوهكانو شایسته‌كانی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان كرد، بۆیه هیچ جیاوازیه‌كیان نیه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی، ئێمه وه‌كو زمانحاڵی زانایانی ئاینی‌و موسڵمانان له ههریًمی كوردستان، به پێویست‌و ئه‌ركی ئاینیمان ده‌زانین كه به چاوی ڕێز‌و قه‌دره‌وه سه‌یری خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان بكه‌ین، هه‌ر وه‌ك چۆن ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێزی لێناون.
پاشان به‌ڕێز سه‌ركه‌وت نانه‌كه‌لی به‌ناوی هه‌ر 15 چاڵاَكوان وته‌یه‌كی پێشكهشكردو، ئاماژه‌ی به هه‌ندێك له كاروچاڵاكییه‌كانی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان كرد‌و، له كۆتایشدا زۆر سوپاسی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كرد، بۆ پێدانی ئه‌م خهڵاتانهو، متمانه‌و بڕواپێبوونهیانو، گوتی: ئێمه زۆر گه‌وره ده‌بین كاتێك له لایه‌ن مامۆستایانی ئاینی خه‌ڵاتی ڕێز‌و متمانه‌مان پێده‌درێت، وه ڕۆلی مامۆستایانی ئاینیشی به‌رز نرخاند.
دواتریش وتاری ئەنجومەنی خاوەن پێداویستییە تایبەتیەكان خوێ،درایەوەو، سوپاسێكی گەرمی یەكێتی زانایانیان كرد.
پاشان خهڵاتو دیاری ڕێز لێنانی یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه، به سه‌ر چاڵاكوانان دابه‌شكرا.
|