یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت   
مالیزیا: دانانی چه‌ند سه‌نته‌رێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/12/2010 : 13:32:06
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌م دواییانه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی مالیزیا هه‌ڵسا‌ون به‌ بانگه‌شه‌ی دامه‌زراندنی سندوقی زه‌كات له‌ ته‌واوی شوێنه‌ جیا جیاكانی ئه‌و وڵاته‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا‌و له‌ ناوه‌نده‌ مه‌عنیه‌كانه‌وه‌، هانی خه‌ڵكیان بۆ زه‌كات دان داوه‌‌و هۆشیاریش له‌و باره‌وه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ بۆ خه‌ڵكی خۆیان هه‌نگاوێكی باشه‌‌و وڵات كه‌لكی لێ‌ وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا هه‌لێكه‌ بۆ چاكتر كردنی باری ئابووری‌و نه‌هێشتنی هه‌ژاری له‌م ‌و‌وڵاته‌دا.

هه‌ر به‌پێی ئه‌م هه‌‌واڵه‌، له‌چه‌ند شارێكی ئه‌م ووڵاته‌ سند‌وق داندرا‌وه‌ بۆ كۆ كردنه‌‌وه‌ی پاره‌ی زه‌كات له‌‌وانه‌ش: شاری ( كوالالمبور, بوتراجایا, لابوان).
به‌پێی ئامارێك كه‌ له‌ساڵی 2009 بۆ كۆ كردنه‌‌وه‌ی پاره‌ی سند‌وقه‌كان كرابوو، ته‌نها له‌‌و ساڵه‌دا بڕی زه‌كاتدان گه‌یشتبووه‌( 77) ملیۆن دۆلار, ئه‌مه‌ش به‌ به‌را‌ورد كردن له‌گه‌ڵ ساڵی 2008 كه‌ كۆی پاره‌ی زه‌كاتده‌ران گه‌یشتبووه‌ ( 200) هه‌زار دۆلار.

چاودێران‌و لایه‌نی په‌یوه‌ندار ئاماژه‌ به‌‌وه‌ ده‌كه‌ن, كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌مساڵ به‌ به‌را‌ورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابرد‌و‌و( 7%) داهاتی ئه‌م زه‌كاتدانه‌ ڕوو له‌ زیاد بوون بكات, له‌و پێناوه‌‌و گرنگیدان به‌و بابه‌ته‌، لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار بڕیاری دا‌وه‌ به‌ داشكاندنی باج‌و سه‌رانه‌ی ساڵانه‌ له‌سه‌ر ئه‌‌و كه‌سانه‌ی پاره‌ی زه‌كات ده‌ده‌ن.