دوای ئه‌وه‌ی له كرده‌یه‌كی بێزراو نه‌شیاودا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئارامی‌و ئاسایشی ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی شانشینی سوێدی هه‌ژاند، كه‌سایه‌تی‌و ده‌زگاو رێكخراوه ئیسلامیه‌كانی ئه‌و وڵاته ئیدانه‌ی هه‌ركارێكی له‌و شێوه‌یان كرد‌و، به‌گێره‌شێوێنی‌و تاوانیان له‌قه‌ڵه‌مدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (ده‌زگای جیهانی ناساندنی پێغه‌مبه‌ر-دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌م كاره‌ی به هۆكاری هه‌ڵكردنی ئاژاوه‌و، نانه‌وه‌ی پشێوی‌و نا ئارامی وه‌سفكرد‌و، له به‌یاننامه‌یكدا كه به‌م بۆنه‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه هاتووه:
(ئه‌م تاوانه له ژێر هه‌ر ناوێكه‌وه بێت، ته‌نها خزمه‌تی داواكارانی ره‌گه‌ز په‌رستی‌و، دوژمنانی ئاین ده‌كات‌و، رۆحی به یه‌كه‌وه ژیان‌و خۆشه‌ویستی له ناو ده‌بات)
شایانی باسه: له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، داوا له هه‌موو ده‌زگاو سه‌نته‌ره ئیسلامیه‌كانی رۆژئاوا كراوه، كه پشتیوانی له حكومه‌ت‌و گه‌لی سوێدی بكه‌ن‌و، به رووی راسته‌قینه‌ی په‌یام‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی پیرۆز پرۆتستۆی ئه‌م تاوانه‌و هه‌رجۆره پێشێلكاریه‌ك بكه‌ن، كه له ژێر ناوی موسڵمانیه‌تی ئه‌نجام ده‌درێ.
|