بڕیار وایه مانگی (مارس)ی داهاتوو له ئاهه‌نگێكی شیاودا، فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی-دیكۆمێنتاری- له‌سه‌ر ئاوی پیرۆزی زه‌مزه‌م، كه له ده‌رهێنان‌و پێشكه‌شكردنی دوو قوتابی گه‌نجی سعودی، مسته‌فا عه‌یده‌روس‌و سه‌یف ئه‌لقه‌حتانیه‌و، له زانكۆی شاریقه ده‌خوێنن، پێشكه‌ش بكرێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، مسته‌فا عه‌یده‌روس رایگه‌یاند: له مانگی 4ی رابردووه‌وه ده‌ستمان كردووه به ده‌رهێنانی فیلمه‌كه‌و، لێكۆڵینه‌وه ورد‌و ئیعجازه‌كانی ئاوی زه‌مزه‌م.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا عه‌یده‌روس گوتی: بۆ ئاماده‌كردن‌و توێژینه‌وه ئاوی زه‌مزه‌م له‌م فیلمه، دوو پسپۆڕی بواری ئاو (ماسارۆ ئیمۆتۆ) له‌یابان‌و، (فایڤه‌ر) له ئه‌ڵمانیا به‌شداریان كردووه‌و، توێژینه‌وه‌ی وردیان ئه‌نجامداوه‌و، ده‌ركه‌وتووه: كه ئاوی زه‌مزه‌م توانایه‌كی به‌رزی هه‌یه، به جۆرێك كه ده‌كرێ وه‌ك ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشی به‌كاربهێنرێ.
|