یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت   
رونكردنه‌وه‌یه‌ له‌ لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ هه‌فته‌نامه‌ی روماڵ
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/12/2010 : 12:33:01
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ ژماره‌ 35ی هه‌فته‌نامه‌ی (روماڵ) له‌ رێكه‌وتی 28/11/2010 بابه‌تێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ژێر ناونیشانی (ئه‌وقافی رانیه‌ به‌ ناوی زانایانی ئاینی زه‌وی ده‌دات به‌ كۆمه‌ڵێك كه‌س كه‌ زانای ئاینی نین)‌و، له‌ لایه‌ن (رێباز قادر)ه‌وه‌ نوسراوه‌، ئێمه‌ وه‌ك لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌ پێویستمان زانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی‌و، به‌رچاو روونی هه‌موو لایه‌ك بخه‌ینه‌ به‌ر دیدی هه‌موو لایه‌ك:

راستیێك هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ بزانرێ‌‌و، هه‌موولایه‌ك ئاگادار بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌: ئه‌وقاف زه‌وی نه‌داوه‌ته‌ زانایانی ئاینی، چونكه‌ ئه‌وقاف زه‌وی تایبه‌ت به‌ خۆی نیه‌‌و، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف ئه‌وكات له‌ رانیه‌ بوونی نه‌بووه‌‌و، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌یش روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌خاته‌ به‌رچاو:

1- یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌ ژماره‌ (1/16/6536) له‌ رێكه‌وتی (1/9/2004) ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی وه‌رگرتووه‌، هه‌روه‌ها نوسراوی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی‌و گه‌شت‌و گوزار به‌ ژماره‌ (380) كه‌ له‌ به‌رواری (7/3/2005) ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی رانیه‌ كراوه‌، كه‌ زه‌وی بدرێت به‌و ناوانه‌ی كه‌ یه‌كێتی زانایانی ئه‌وسا (به‌ر له‌ یه‌كگرتنه‌وه‌)، ئاماژه‌ی پێداوه‌، به‌ڵام تا ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئاگادارین‌و، له‌ نوسراوی به‌شی یاساو موڵكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی راِنیه‌یش به‌ ژماره‌ (4202)ی رێكه‌وتی 30/8/2007 هاتووه‌‌و، ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی زانایان كراوه‌: كه‌ هیچ مامۆستایه‌كی ئاینی له‌ رێگای لقه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، زه‌وی وه‌رنه‌گرتووه‌.

2- ئێمه‌ ده‌زگایێكی رێكخراوه‌یین، وه‌ك هه‌ر رێكخراوێكی دیكه‌ی كوردستان، مافی خۆمانه‌ زه‌ویمان پێبدرێت.

3- له‌ بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه‌: كه‌ (به‌رپرسی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌ راننیه‌و سلێمانیه‌یش زه‌وی وه‌رگرتووه‌)، ده‌كرێ‌ به‌دواداچوونتان هه‌بێ‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی‌و تاپۆی رانیه‌، گه‌ر زه‌ویم وه‌رگرتبێ‌ له‌ رانیه‌ با بۆ خۆتان بێت، یان بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ زانیاری هه‌ڵه‌تان پێده‌دات.

له‌ كۆتاییدا ماوه‌ته‌وه‌ بڵێن: كه‌ رێزو گه‌وره‌یی ته‌واومان هه‌یه‌ بۆ راگه‌یاندنكاران له‌ ده‌زگاكانی بینراوو نوسراوو بیسراو، به‌ڵام تكامان وایه‌ كه‌ به‌ر له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك وردبینی‌و به‌دواداچوونێكی بێلایه‌نانه‌ بكرێت‌و، بۆ پاراستنی سومعه‌و میسداقیه‌تی خۆتان‌و، له‌كه‌دار نه‌كردنی كه‌سانی دیكه‌ به‌بێ‌ بنه‌ما‌و هه‌واڵی راست.

له‌گه‌ڵ رێزماندا

مه‌لا عه‌بدوڵڵا وه‌سمان ئاده‌م
به‌رپرسی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان
1/12/2010

تێبینی: ئەو رەخنانە هی پێش بەستنی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی زانایان (كۆنگرەی یەكگرتنەوەن).