بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بۆ / كۆنگرەی (13)ی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەی سێزدەهەمی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە تەواوی دۆستو لایەنگرانی ئەوپارتە دەكەینو، هیوادارین كرنگرەكەتان سەركەوتووانە بە ئامانجەكانی بگات.
بێگومان دامەزراندنی پارتی لەسەر دەستی رێبەری كورد (مەلا مستەفای بارزانی) خۆی لە خۆیدا شانازیەكی گەورەیەو، نوێبوونەوەی هیواو ئومێدی گەلی كورد بوو، بۆیە بە ئومێدی پێكەوە گرێدانی رابردووو ئێستاو ئاییندە دەڕوانینە كارەكانتان، ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی ئایینیو كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستانو، رۆییشتن شان بە شانی پێشهاتە نوێیەكانی جیهان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەینو، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
مەكتەبی تەنفیزی
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
11/12/2010
|