به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی توێژه‌رێكی هۆڵه‌ندی له‌زانكۆی ( ئه‌مستردام)ی هۆڵه‌ندی ده‌ركه‌وتووه, كه زۆر دووباره كردنه‌وه‌ی نا‌وی خوا (الله) هۆكاره بۆ كه‌م كردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی دڵه‌ڕا‌وكێ‌و گرژی ده‌روونی بۆ مرۆڤ.
هه‌ر‌وه‌ها زانای توێژه‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا, كه ئه‌م ئه‌نجامه‌ی به‌رهه‌می 3 ساڵ چا‌ودێری كردنی نه‌خۆشه خه‌مۆكه‌كانی ژێر ده‌ستیه‌تی, كه له ناویاندا خه‌ڵكی وا هه‌یه ته‌نانه‌ت نه زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانێ‌و نه موسڵمانیشه, هه‌ر‌وه‌ها گووتی: ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه ئامانجێكی زۆر سه‌ر سوڕهێنه‌ر‌و باشی به‌خۆ‌وه بینیو‌و بۆ چاكتر كردنی باری ده‌ر‌و‌ونی‌و نه‌هێشتنی خه‌مۆكی‌و دوودڵی لای نه‌خۆشه‌كانی.
ئه‌و توێژه‌ره‌وه ڕاشیگه‌یاند: گه‌ر بێت‌و نا‌وی خوا به عه‌ره‌بی بگوترێ ئامانجی چاكتر ده‌پێكێ چونكه پیتی (ئه‌لف) له سه‌ره‌تای سیه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت‌و، به‌مه‌ش دووباره كردنه‌وه‌ی ئارامی به ده‌روون ده‌به‌خشێت‌و، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته ڕێكخه‌ری هه‌ناسه‌دان, وه‌ك دیاریشه پیتی (لام) به زمان خستنه سه‌ر مه‌ڵاشوو ده‌رده‌چێت, ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ڕێكخستنی لێدانه‌كانی دڵ, چونكه ما‌وه‌ی ده‌ربڕینی ئه‌و پیته نیو چركه، یان چركه‌یه‌كی پێویسته به‌مه‌ش دڵ ده‌توانێ لێدانه‌كانی هێواشتر‌و ڕێك بخات.
|