مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی 16/12/2010 مامۆستا مه‌لا سه‌لیم به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خه‌باتی سه‌ر به لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له كاڕگێر‌و، ئه‌ندامانی ناوچه، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له قائیمقامیه‌تی قه‌زای خه‌بات‌و،ِ لیژنه‌ی ناوچه‌ی خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، كۆمیته‌ی خه‌باتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی قه‌زای خه‌باتیان كرد.
مامۆستا مه‌لا سه‌لیم له تێكڕای سه‌ردانه‌كان، وێڕای سوپاسكردنیان بۆ ئه‌م پێشوازیه گه‌رمه، تیشكی ده‌خسته سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان‌و، سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی سنوره‌كه‌یان به‌بێ جیاوازی، به مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، كۆمه‌ڵگای كورده‌واری موسڵمانی خۆمان‌و، كه ئه‌مه‌ش به ته‌نها كاری هیچ چین‌و توێژێك‌و لایه‌نێك نیه، به‌ڵكو به هه‌مه‌لایه‌نه‌و، هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت‌و خه‌ونی هه‌موو لایه‌كمانه.
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له قائیمقامی قه‌زای خه‌بات‌و، به‌رپرسی ناوچه‌ی خه‌باتی پارتی‌و، به‌رپرسی كۆمیته‌ی خه‌باتی یه‌كێتی‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی قه‌زای خه‌بات، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و، دوپاتی هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان‌و، یه‌كێتی زانایانیان كرده‌وه، به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ناوچه‌ی خه‌باتی زانایان‌و، هیواشیان خواست ئه‌م ستافه نوێیه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خه‌باتی زانایان، بتوانن زیاتر خزمه‌ت به ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، میلله‌ته‌كه‌مان بگه‌یه‌نن‌و، ڕۆلی مامۆستایانی ئاینیشیان له‌م ده‌ڤه‌ره به به‌رز نرخاند.
|