راگه‌یاندنی لق:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی پێنجشه‌مه به‌رواری 16/12/2010 لقی كۆیه‌ی یه‌كێتی زانایان، به ئاماده‌بوونی به‌رێزان به‌رپرسی لق‌و، كارگێڕانی لق، كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وتاربێژانی ناوشاری كۆیه‌و، تیایدا له‌گه‌ڵ زانایان پرسه هه‌نوكه‌یه‌كانی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد‌و، زیاتریش باس له گرنگیدان به پرس‌و چه‌مكی ئافره‌تان كرا‌و، بۆ ئه‌وه‌ی له وتاری رۆژانی هه‌ینی دا ئاماژه‌ی پێ بكرێت، له ژێر رۆشنایی ده‌قه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
دواتر مامۆستایانی ئاماده‌بوو به راو سه‌رنج‌و تێبینی خۆیان كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد‌و، تیشك خرایه سه‌ر چه‌ندین پرسی دیكه‌ی تایبه‌ت مامۆستایان‌و كاروباری مزگه‌وت، پاشان سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات.
|