له هۆڵی میوانانی مزگه‌وتی ئیمام خومه‌ینی له تاران شاندی زانایانی ئایینی ئیسلامی هه‌رێمی كوردستان‌و شاندی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی سێ پارێزگای عیراق به یه‌ك گه‌یشتن.
له دانیشتنێكدا هه‌ردوو باسیان له رۆڵی كورد به گشتی‌و زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی كرد، كه رۆڵیان هه‌یه له ئاشته‌وای وڵات‌و لێك نزیك بوونه‌وه‌ی مه‌زهه‌به جیاوازه‌كاندا.
له لێدوانێكی بۆ ماڵپه‌ری زانایان به رێز شێخ ئه‌بو وسام ئه‌لزوبه‌یدی سه‌رۆكی شاندی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی هه‌ر سێ پارێزگای واسیت‌و موسه‌نا‌و سه‌ماوا گوتی: ئێمه‌ی ئاماده‌ی وتاری سه‌رۆكی شاندی كوردی بووین له‌سه‌ر گۆڕی ئیمام خومه‌ینی، كه له راستیدا ئه‌و په‌یامه‌ی زانایانی كورد جێگه‌ی رێزه‌و ئه‌ركه هه‌موومان سوپاسیان بكه‌ین، بۆیه به پێویستمان زانی به خزمه‌تیان بگه‌ین‌و له نزیكه‌وه سوپاسی شاندی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌و سێ پارێزگایه بگه‌ینینه ته‌واوی زانایانی كوردستان.
دواتریش مامۆستا جه‌لال خه‌یلانی به‌ناوی شاندی زانایانی هه‌رێمه‌وه سوپاسی خۆی پێ گه‌یاندن‌و هیوای خواست هه‌میشه له عیراق‌و ته‌واوی ناوچه‌كانی تر پێكه‌وه هۆكاری ته‌بایی بین‌و ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌كتر خزمه‌ت به گه‌ل و وڵاتمان بگه‌یه‌نین.
|