راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان_ تاران: به مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنا كردنی زانایانی ئایینی به فه‌رهه‌نگی وڵاتان‌و، پتر به‌رچاو روونی‌و پیشاندانی روێكی جوانی په‌یامی زانایان كورد به ده‌ره‌وه‌و، گرنگی دان به په‌یوه‌ندییه‌كان، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له هه‌نگاوێكی تازه‌یدا گه‌شتێكی بۆ كۆمه‌ڵێك زانای ئایینی هه‌رێمی كوردستان رێكخست.
رۆژی 18/12/2010 شاندێكی زانایانی ئایینی ئیسلامی به‌ره‌و وڵاتی ئیران به‌رێكه‌وت‌و بڕیاریش وایه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ شانده‌كه بمێنێته‌وه‌و، چه‌ندین شار‌و شوێنێكی ئه‌و وڵاته ببینن، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی گرنگیدانی یه‌كێتی زانایانه به مامۆستایانی ئایینی له لایه‌ك‌و، په‌یوه‌ندی باشی نێوان یه‌كێتی زانایان‌و كونسوڵخانه‌ی ئیرانه له هه‌رێمی كوردستان له لایه‌كی تره‌وه.
رۆژی 19/12ش شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئیران‌و له لایه‌ن چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ئایینی‌و ده‌سته‌ی باڵای دامه‌زراوه‌ی ئیمام خومه‌ینی به گه‌رمی پێشوازی كرا‌و ئه‌و جۆره سه‌ردانه‌یان به هه‌نگاوێكی باش دانا.
هاوكات به چاودێری‌و هاوكاری ده‌زگای ناوبراوه‌وه، له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كۆشكی شای ئیران (محمد ره‌زا شا) یان كرد‌و، له گربوونه‌وه‌یه‌كدا به‌رێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و سه‌رۆكی شاندی ناوبراو وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و وێڕای گه‌یاندنی سڵاوی زایانانی كورد به زانایانی ئه‌و وڵاته تیایدا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه زانایانی كورد به چاوی رێزه‌وه له كلتوری ئیران راده‌مێنن‌و، به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه به به‌رز راده‌گرن.
مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی گوتیشی: ئامانجمان له‌و سه‌فه‌ره پته‌كردنی په‌یوه‌ندی‌و ئاشنا بوونه به فه‌رهه‌نگ‌و شوێنه‌وارو سیمای شارستانیه‌تی ئه‌و وڵاته، كه مێژوێكی درێژی هه‌یه‌و خاوه‌ن سه‌روه‌تێكی گه‌وره‌یه له‌و بواره‌دا.
پاشان شانده‌كه سه‌ردانی خانوو و حوسه‌ینیه‌و مه‌تحه‌فی ئیمان خومه‌ینیان كرد‌و، به هه‌مان شێوه له لایه‌ن سه‌رۆكی شانده‌كه هه‌ڵوێستی زانایانی ئایینی خرایه روو.
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دامه‌زراوه‌ی ئیمام خومه‌ینی، سوپاسی هه‌ڵوێستی زانایانی كوردیان كرد‌و خۆشحاڵی خۆشیان له‌و باره‌وه خسته ڕوو.
شایانی باسه شانده‌كه پێك هاتووه، له جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و به‌رپرسی هه‌ندێك له لقه‌كان‌و ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی كه خۆی له (30) كه‌س ده‌بینێته‌وه‌و، به چاودێری یه‌كێتی زانایان‌و له سه‌ر داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی كونسوڵخانه‌ی ئیران به‌ره‌و ئه‌و وڵاته به‌رێكه‌وتوون‌و بڕیار وایه چه‌ند دیداریك ئه‌نجام بده‌ن‌و چه‌ندین شار‌و شوێنه‌واری دێرینیش ببینن‌و، به فه‌رهه‌نگ‌و كه‌لتوورو شارستانیه‌تی ئێران ئاشنا ببن.
|