مه‌لاره‌سول سیتكانی، راگه‌یاندنی لق:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی 21/12/2010 سێشه‌ممه، به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌ڕێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید، شاندێكی لقه‌كه‌مان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: مه‌لا مسته‌فا باپشتی، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی، مه‌لا وه‌لی دری، مه‌لا خالید ئالانی، مه‌لا یوسف چۆمانی به‌رپرسی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان، به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی‌و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز كاروان كه‌ریم خان گونده ژۆری وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گه‌ڵاله‌ی سه‌ر به قه‌زای چۆمان، سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له وته‌یه‌كیدا به‌ناوی ئه‌وقافی سۆران‌و، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید، بیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كه كرد‌و، هیوای خواست سه‌ركه‌وتوبێت له ئیش‌و كاروخزمه‌تكردنی به ناحیه‌ی گه‌ڵاله‌و، بتوانێ به باشترین شێوه رۆلی خۆی ببینێ له زیاتر ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی ناحیه‌كه، كه سه‌رده‌مانێك لانكه‌ی شۆرش‌و به‌رخودانی كوردایه‌تی بووه‌و، دوپاتی هاوكاری‌و، هه‌ماهه‌نگی ئه‌وقافی سۆران‌و، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه دووپاتكرده‌وه.
|