یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
تاران: شاندی زانایان سه‌ردانی گۆرستانی به‌هه‌شتی زه‌هرایان‌و شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و گۆڕی ئیمام خومه‌ینی ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/12/2010 : 13:39:30
قه‌باره‌ی فۆنت
پێش نیوه‌رۆی رۆژی 21/12/2010 له‌ تاران شاندی زانایانی ئاینی كوردستان، هاوشان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی دامه‌زراوه‌ی فه‌رهه‌نگی ئیمام خومه‌ینی سه‌ردانی گۆرستانی به‌هه‌شتی زه‌هرایان كردو، له‌ ده‌روازی ئه‌و گورستانه‌شه‌وه‌، كه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمام خومه‌ینی له‌ پاریس یه‌كه‌م وتاری له‌و شوێنه‌ پێشكه‌ش به‌ جه‌ماوه‌ر كرد سوره‌تی فاتیحه‌یان بۆ رۆحی شه‌هیدان خوێند.

دواتر سه‌ردانی گۆرستانی 72 شه‌هیدیان كرد، كه‌ له‌ دوای روخانی رژێمی شا‌و سه‌ركه‌وتنی شۆرشی ئیران، به‌ هه‌زاران خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ كه‌وتنه‌ ژێر ركێفی سته‌می ده‌سته‌ڵاتی ئه‌وسا‌و پتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س له‌و گورستانه‌ نێژراوه‌.

پاشان شانده‌كه‌ سه‌ردانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كردو، سوره‌تی فاتیحایان بۆ گیانی ئه‌و رۆڵه‌ كوردانه‌ خوێند، كه‌ له‌ كاتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌و شاره‌ روویان كرده‌ ئێران‌و هه‌ر له‌وێش به‌ هۆی كاریگه‌ری زۆری كیمیاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداو له‌و گۆرستانه‌ نێژران.
بۆ نیوه‌رۆی هه‌مان رۆژ زانایان سه‌ردانی گۆڕی ئیمام خومه‌ینیان كردو، له‌وێش سه‌رۆكی شاندی زانایان به‌رێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی وتارێكی گرنگی به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی پێشكه‌ش كرد، كه‌ تێیدا باسی له‌ رۆڵ‌و كاریگه‌ر ئیمام خومه‌ینی كردو، وه‌ك ره‌مزێكی ئاشتیخوازو هۆكاری رزگاری میلله‌تی سته‌م لێكراو وه‌سف كرد، هه‌روه‌ها گوتی ئێمه‌ وه‌كو كورد رێزمان هه‌بووه‌ بۆ ئیمام خومه‌ینی‌و به‌ چاوی رێزیشه‌وه‌ له‌ هه‌ڵویسته‌كانی ده‌روانین.

هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه‌ وه‌كو كورد به‌ ده‌ستی رژێم سته‌می زۆرمان لێ‌ كرا، بۆیه‌ لێره‌وه‌ داوا ده‌كه‌ین كۆماری ئیسلامی ئیران، پشتگیریمان بكات له‌ سرینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌و سته‌مانه‌ی له‌ كورد كراوه‌.
هه‌روه‌ها هیوای خواست كه‌ ئه‌مه‌ هۆكاری په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و بێت، له‌ نێوان زانایانی شیعه‌‌و سووننه‌ له‌ جیهانی ئیسلامیدا.

پاشان له‌گه‌ڵ ئیمامی مزگه‌وتی خومه‌ینی به‌رێز ئایه‌توڵڵا فه‌ره‌جوڵڵا په‌یامانی كۆبونه‌وه‌‌و، له‌ دانیشتنێكدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ په‌یوه‌ندی برایانه‌ كرده‌وه‌‌و له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ ئیمامی مزگه‌وتی ناوبراو په‌یامێكی پێشكه‌ش به‌ زانایانی كورد كرد‌و گوتی: ئێوه‌ كه‌ هاتوون به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی باشه‌ له‌ نێوان زانایانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و زانایانی كوردستان، به‌ڵام ئه‌ركه‌ ئێمه‌ جیاوازیه‌كان قبوڵ بكه‌ین‌و به‌ دڵێكی فراوان‌و بابه‌تیانه‌ هاو كێشه‌كان بكه‌ین‌و هه‌میشه‌ به‌دوای چاره‌سه‌ر بگه‌ڕێین.
له‌ كۆتایشدا ناوبراو خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی‌و هیوای خواست هه‌میشه‌ ئه‌و نزیكی‌و په‌یوه‌ندیه‌ له‌ ئاستێكی باش دابێت.