یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
ئیمامی گه‌وره‌ی تاران: زانایانی ئایینی له‌ كوردستان ره‌مزی ئاشتی‌و ته‌بایین
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/12/2010 : 13:44:19
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ رۆژی 20/12/2010 به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و، له‌ نزیكه‌وه‌ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر هه‌ندێ‌ ته‌وه‌ری په‌یوه‌ست به‌ هه‌ردولاوه‌، شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان له‌ تارانی پایته‌ختی ئیران سه‌ردانی ئیمامی گه‌وره‌ی تاران به‌رێز (ئایه‌توڵڵای عوزما سه‌ید هاشمی)یان كرد.

له‌ دانیشتنێكدا كه‌ له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی تاران به‌رێوه‌ چوو، به‌رێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی سڵاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و ته‌واوی مامۆستایانی ئایینی كوردستانی به‌ ئیمامی گه‌وره‌ی تاران گه‌یاندو، له‌ وته‌یه‌كدا پێی راگه‌یاند: كه‌ زانایانی كورد هه‌میشه‌ رێز له‌ پێكه‌وه‌ ژیانی مه‌زهه‌بی ده‌گرن‌و ئامانجیان هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین له‌ پێناو به‌خته‌وه‌ر كردنی خه‌ڵك‌و خزمه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان په‌ره‌ پێ‌ بده‌ین‌و له‌ سه‌ر خاڵه‌ جیاوازه‌كان نه‌كه‌وینه‌ داوی ره‌ق‌و دووبه‌ره‌كیه‌وه‌.

دواتر ئایه‌توڵڵای عوزما به‌رێز سه‌ید هاشمی كه‌ وه‌كیلی سیستانیه‌ له‌ تاران‌و ئیمامی گه‌وره‌ی تارانه‌، وێڕای خۆشحاڵیه‌كی زۆر له‌ وته‌یه‌كیدا گوتی: به‌ نه‌زه‌ری ئێمه‌ چ شیعه‌ یان كوردی ئیران‌و كوردستانی ئێراقیش هیچ كات گرفتمان نه‌بووه‌، پێشمان وایه‌ وه‌ك چۆن كوردستان پارچه‌یه‌كی گرنگه‌ له‌ گۆره‌پانی سیاسی عیراق، به‌ هه‌مان شێوه‌ زانایانی ئایینیش له‌ كوردستان ره‌مزی ئاشتی‌و ته‌بایین، هه‌ر جیاوازیه‌كیش یه‌كگرتووی موسڵمانان تێك بدات ئه‌وه‌ به‌ قازانجی دوژمنان ته‌واو ده‌بێ‌.

ئه‌و گه‌وره‌ ئیمامه‌ گوتیشی: هه‌ڵویستی ئێوه‌ له‌و جۆره‌ په‌یوه‌ندیانه‌ به‌رز راده‌گرین‌و خزمه‌تی ئێوه‌ش به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرین، چونكه‌ میلله‌تی كورد‌و گه‌لی ئیران سته‌میان زۆر لێكراوه‌‌و، له‌و خانه‌شدا هاوبه‌شین، به‌ڵام هیوادارم زیاتر بتوانین له‌و قوناغه‌ هۆكاری خێر بین‌و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌كیش دژی دووبه‌ركی بوه‌ستینه‌وه‌.

ناوبراو گوتیشی: ئیختیلاف له‌ روانگه‌ی زانستی‌و شته‌ جوزئیه‌كان هه‌بووه‌‌و هه‌ر ده‌شبێ‌، به‌ڵام هه‌موومان موسڵمانین‌و یه‌ك دینمان هه‌یه‌‌و یه‌ك قیبله‌مان هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ برایه‌تی ئیمانی بكه‌ینه‌ دروشمی ژیان.

له‌ كۆتایدا سه‌ماحه‌تی سه‌ید هاشمی داوای له‌ شاندی زانایان كرد، كه‌ رێزو سڵاوی تایبه‌تی بگه‌ییننه‌ ته‌واوی زانایانی كوردستان‌و له‌ رێی ئه‌وانیشه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌نابی مه‌سعود بارزانی.