مه‌لارسول سیتكانی، راگه‌یاندنی لق:
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی 20/12/2010 دووشه‌ممه به ئاماده‌بوونی كارگێرانی لق‌و، به‌رپرس‌و كارگێرانی هه‌ردوو لێژنه ناوچه‌ی سۆران‌و دیانا، له باره‌گای لقه‌كه‌مان پێشوازیان له لێپرسراوو ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی رێكخستنی دیانای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا چه‌ندین پرسی گرنگ خرانه به‌رباس‌و گفتوگۆ، كه په‌یوه‌ست بوون به هه‌ل‌و مه‌رجی سیاسی ئێستای كوردستان‌و ناوچه‌كه‌و، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری نێوانیان كرایه‌وه.
له به‌شێكی تری دانیشتنه‌كه‌دا، باس له ئه‌رك‌و رۆلی زانایانی ئاینی‌و خه‌مخۆریان بۆ گه‌ل‌و نیشتمان‌و ئاینه‌كه‌یان كرایه‌وه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز (خدر مسته‌فا ده‌ربه‌ندی) لێپرسراوی كۆمیته، وێڕای خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی له‌لایه‌ن لقه‌كه‌مانه‌وه لێیكرا، رۆلی زانایان به‌گشتی‌و زانایانی سۆرانی له‌پشتگیری كردنیان له‌مه‌ڕ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و به‌رزی ئاستی رۆشنبیری‌و تێگه‌یشتنیان له ڕووداو‌و پێشهاته‌كانی ئه‌مڕۆی جیهان‌و ناوچه‌كه به‌رزنرخاندو، هیوایان خواست مامۆستایانی ئاینی چۆن له رابردوو پێشه‌نگی سه‌رهه‌لدان‌و ڕاپه‌ڕین‌و به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بوونه، له داهاتووشدا به هه‌مان رۆحیه‌تی كوردایه‌تیه‌وه كاربكه‌ن له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی زیاتری ده‌ستكه‌وته‌كان‌و پاراستنیان له ناحه‌زان‌و نه‌یارانیان.
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه لقه‌كه‌مان ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌گرنگ وه‌سف كرد‌و، به‌رخودان له پێناو سه‌رخستنی ئاین‌و نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان زانی‌و، دوپاتیان كرده‌وه كه مامۆستایانی ئاینی هه‌میشه خه‌مخۆری گه‌له‌كه‌یانن‌و، له‌رێزی پێشه‌وه‌ن بۆ به‌رگری كردن له‌ماف‌و داخوازیه ڕه‌واكان‌و پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه ئه‌مڕۆ به ماندوو بوون‌و خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی ئه‌م نیشتمانه وه‌ده‌ست هاتووه.
له كۆتایشدا لقه‌كه‌مان وێڕای دووباره به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ته‌ئكیدی هه‌موو هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگا حیزبی‌و حكومیه‌كانی سنوره‌كه‌یان كرده‌وه.
|