مه‌لا ره‌سول سیتكانی، ڕاگه‌یاندنی لق:
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی 20/12/2010 دووشه‌ممه، شاندێكی لقه‌كه‌مان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید‌و، مه‌لا خالد ئالانی‌و، مه‌لا وه‌لی ئه‌حمه‌د دری‌و، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كارگێرانی لق، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی خۆراكی سۆرانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز(حوسێن موحه‌ممه‌د خدر) به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه، به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا باس له چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان‌و، گله‌یی‌و گازانده‌كانیان ده‌رباره‌ی جۆری خۆراكه‌كه كرا‌و، شاندی لقه‌كه‌مان وێڕای سوپاس‌و ده‌ستخۆشی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه به‌رامبه‌ر ڕێزگرتن‌و كارئاسانی بۆ مامۆستایانی ئاینی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان‌و، هیوایان خواست هه‌میشه هه‌وڵ بده‌ن بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رێز به‌ڕێوه‌به‌ر، سوپاسی شاندی لقه‌كه‌مانی كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌و، دوپاتی كرده‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له خزمه‌ت هاووڵاتیان دابێت‌و، رێزگرتنی مامۆستایانی ئاینیشی به ئه‌ركی سه‌رشانیان وه‌سف كرد.
|