ده‌زگای هه‌واڵی (شینخوا)ی چینی رایگه‌یاند: یه‌كه‌ی دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری مێژوویی ده‌سنوسێكی قوڕئانی پیرۆز له پارێزگای (دۆنگشیانگ)ی هه‌رێمی (قانسۆ)ی باكوری رۆژئاوای چین دۆزراوه‌ته‌وه، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له سه‌ده‌ی 11ی زاینی.
ده‌زگاكه زیاتر بڵاویكرده‌وه: ده‌سنوسی قوڕئانه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی نوسراوه‌ته‌وه‌و، له 536 په‌ڕی سه‌مه‌رقه‌ندی پێكهاتووه.
شایانی باسه: ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ده‌سنوسێكی كۆنتری دیكه‌ی قوڕئانی پیرۆز، له مزگه‌وتی (جیه تسی) كه‌رتی (چینگهای) باكوری هه‌مان وڵات دۆزرایه‌وه، كه هی سه‌ده‌ی 8ی زاینی بوو.
|