مه‌لا ره‌سول سیتكانی، راگه‌یاندنی لق:
به مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له به‌رپرسی لقی 10ی پارتی به‌رێز كاك عه‌لی حوسێن، به بۆنه‌ی ده‌رچوونی له كۆنگره‌ی 13ی پارتی به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی 22/12/2010چوارشه‌ممه شاندێكی لقه‌كه‌مان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: مه‌لا مسته‌فا باپشتی، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی، مه‌لا وه‌لی دری، مه‌لا خالید ئالانی، مه‌لا ره‌سول سیتكانی، كارگێرانی لق‌و، مه‌لا یونس گوانی به‌رپرسی ناوچه‌ی دیاناو، چه‌ند مامۆستایه‌كیتر، سه‌ردانی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد.
شایه‌نی باسه: له‌لایه‌ن به‌رپرس‌و كارگێرانی لقی 10وه، به گه‌رمی پێشوازیان لێكراو له دیدارێكدا به‌ڕێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید، به ناوی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاك علی حسێن به‌رپرسی لق كرد، به بۆنه‌ی ده‌رچوونه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی‌و، كۆتایی هاتنی كۆنگره‌كه به سه‌ركه‌وتوویی‌و، ئومێدی خواست ئه‌وانه‌ی متمانه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌یان پێ به‌خشراوه له ئاست داخوازیه‌كانی هاووڵاتیان دابن‌و، بتوانن زیاتر پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانی‌و سیاسیی له كوردستان به‌دی بێنن.
دواتر به‌رپرسی لقی 10 له وته‌یه‌كیدا سوپاسی شاندی لقه‌كه‌مانی كرد‌و، به‌گرنگی‌و بایه‌خه‌وه رۆلی زانایانی له پاڵپشتی‌و پشتگیری كردنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان له هه‌موو قۆناغه سه‌خته‌كانی مێژووی كوردایه‌تی هه‌لسه‌نگاندو، هیوای خواست مامۆستایانی ئاینی رۆلی چاڵاكتر ببینن له‌و بواره‌دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، به‌رپرسی لقی 10تیشكی خسته سه‌ر بریارو ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌و دروشمه‌كانی‌و، مافی چاره‌ی خۆنووسینی وه‌ك نموونه هێنایه‌وه، كه ده‌بێته دروشمێكی ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان، پاشان دووپاتی كرده‌وه: كه هه‌میشه چۆن له رابردوو پشتیوان‌و هاوكاری زانایان بوون، له مه‌ودواش به‌ئه‌ركی خۆیان ده‌زانن له خزمه‌ت داواكاری‌و داخوازیه‌كانی زانایان دابن‌و، به هه‌موو شێوه‌ك پشتیوانیان بكه‌ن.
|