یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
لێژنەی ئەوقاف: تەلەفزیۆنی پەیام هەواڵەكەیان بڕی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/12/2010 : 13:48:42
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئەوەی لە وتاری هەینی رابردوو چەند وتاربێژێكی شاری هەولێر مەسەلەی هاتنی وشەی (جێندەر)یان لە یاسای وەزارەتی رۆشنبیری وروژاند، یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، لە روونكردنەوەكەدا تەئكیدی كردەوە، كە ئەوان هەرچەندە دەزانن، ئەم وشەیە لەم شوێنە ئەو مانایە نادات، كە پەرلەمانی كوردستان زەواجی ناشەرعی ئیقرار كردبێت، چونكە هەر پەیوەندی بە یاسای باری كەسییەوە نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی مانای دیكە لە ئەسڵی وشەكەوە وەردەگیرێت، بۆیە دوای تەواوبوونی كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان، یاداشتێك بۆ بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرز دەكەنەوە، بۆ ئەوەی یاسایەكە بگەڕێندرێتەوە پەرلەمانی كوردستان.

بۆیە دوای دانیشتنی هاوبەشی نێوان یەكێتی زانایان‌و وەزارەتی ئەوقاف‌و لێژنەی ئەوقاف‌و یاسایی‌و ئەندامی لیستە جیاوازەكانی پەڕلەمان بڕیارماندا، پێكەوە هەر یەك لە (یەكێتی زانایان، لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان، وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی) پێكەوە نووسراوێك بۆ بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرز بكەنەوە، دوا جاریش پێكەوە نووسراوەكە بەرز كرایەوە، كە بە ئیمزای هەر سێ‌ لایەنەكە نووسراوە‌و بەرز كرایەوە.

بەڵام شەوی رابردوو تەلەفزیۆنی ئاسمانی (پەیام) چەند جار لێدوانێكی بەڕێز دكتۆر بەشیر خەلیل سەرۆكی لێژنەی ئەوقافی بڵاوكردەوە، كە گوایە لیژنەی ئەوقاف لە پەڕلەمان یاداشتەكەیان بڵاوكردۆتەوە، بۆیە پەیوەندیمان بە بەڕێزیانەوە كرد، كە بۆچی بە ئەنقەست ویستراوە رۆڵی یەكێتی زانایان‌و وەزارەتی ئەوقاف بزر بكرێت، لە وەڵامی ئەوەدا سەرۆكی لێژنەی ئەوقاف بە (ماڵپەڕی زانایان)ی راگەیاند: من لە لێدوانەكەم رام گەیاند، كە بە هاوبەشی هەر سێ‌ لایەن ئەم كارەمان كردووە، بەڵام لە هەموو بلاوكراوەكان، تەلەفزیۆنی (پەیام) كاتێك قسەكانی منی بڵاوكردەوە ناوی (یەكێتی زانایان‌و وەزارەتی ئەوقاف)ی بڕی، چەند جارێكیش من‌و دكتۆر سەباح بەرزنجی پەیوەندیمان پێكە كردن، كە بۆچی هەواڵەكەتان شێواندووە‌و، بڕیوتانە، پێویستە چاكی بكەنەوە، ئەوان هەر وەعدەیان دەدا چاكی بكەنەوە، كەچی هەر چاكیشیان نەكردەوە‌و، لە هەموو بڵاوكراوەكان‌و لە ژێرەوەشی هەر وەكو دەیانویست بڵاویان كردەوە.