رۆژی 22/12/2010 به‌رێز كاك كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی سوپاسنامه‌یه‌كی به ژماره (7938) ئاراسته‌ی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی كردووه‌و، تیایدا سوپاس‌و پێزانینی ده‌ربڕیوه‌و، هه‌وڵ‌و خزمه‌ته‌كانی مامۆستای به نیشانه‌ی دڵسۆزی‌و خه‌مخۆری پێناسه كردووه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌یه:
(له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رێزتان وه‌ك خێرخوازێك ده‌ورێكی كاریگه‌رتان هه‌یه بۆ خزمه‌تی ئاینی ئیسلامی پیرۆز‌و، هاوكاریتان بۆ په‌یمانگای ئه‌زهه‌ر له هه‌ولێر، كه ئه‌ویش نیشانه‌ی دڵسۆزی‌و هه‌ست به لێپرسراویتانه به‌رامبه‌ر به به ئه‌ركه‌كانتان، بۆیه سوپاس‌و پێزانینتان ئاراسته ده‌كه‌ین، هیوادارین نمونه‌تان زۆر بێت بۆ خزمه‌تی ئاینی پیرۆز، وه به‌رده‌وام بن له هاوكاریه‌كانتان).
|