رۆژی ( 22/12/2010) له هۆڵی كۆلێژی ئیمامی ئه‌عزه‌م له به‌غدا نامه‌ی ماسته‌ی به‌ڕێز مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تاوتوێ كرا، به ناونیشانی (جهود الشیخ عبد الكریم المدرس الفقهیه)، كه لێژنه‌كه له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه پێكهات بوو:
أ. م. د. ئه‌حمه‌د عه‌واد محه‌مه‌د. سه‌رۆكی لێژنه.
أ. م. د. ئه‌حمه‌د بالیسانی ئه‌ندام‌و سه‌رپه‌رشتیار
أ. م.د. مه‌حمود عه‌بدولعه‌زیز ئه‌ندام
أ. م. د. حوسێن غازی سامه‌رائی ئه‌ندام
دوای گفتوگۆیه‌كی درێژ كه چوار كاتژمێری خایاند، نامه‌كه به (جید جدا عالی) په‌سه‌ند كرا.
به‌ناوی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایانه‌وه پیرۆزبایی له مامۆستای خۆشه‌ویستمان ده‌كه‌ین‌و، به هیوای كاری باشتر‌و بڕوانامه‌ی به‌رزتر، كه به‌هۆیه‌وه خزمه‌ت به ئایین‌و نیشتیمان‌و مرۆڤایه‌تی‌و هاووڵاتیان بكات.
|