له نامه‌یه‌كیدا دكتۆر سه‌لمان فه‌هد عۆده بانگخوازی به‌ناوبانگی ئیسلامی‌و، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی (الإسلام الیوم) خۆشحاڵی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆحه گه‌رمه‌ی وه‌كو یه‌كێتی زانایان هه‌یانه بۆ پته‌وكردنی برایه‌تی‌و ته‌بایی‌و لێك نزیكبوونه‌وه له نێو هه‌موو گه‌لان‌و، پشتیوانیكردنی بنه‌ماكانی گفتوگۆی‌و لێبووردن له جیهاندا.
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا دكتۆر سه‌لمان عۆده ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌سته به‌رز‌و، برایه‌تییه راسته‌قینه‌تان به‌رز ده‌نرخێنین‌و، له‌لای خۆمانه‌وه خۆشحاڵ ده‌بین ئه‌گه‌ر له په‌یوه‌ندی‌و هاوكاریتان به‌رده‌وام بین، به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به ئیسلام‌و موسڵمانان بكات‌و، گیانی برایه‌تی ئیسلامی پته‌وتر بكات.
|