یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
شاره‌وانی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌واڵی رازاندنه‌وه‌ی هه‌ولێر بۆ كریسمس بڵاوده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/12/2010 : 11:45:52
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕی زانایان هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی دووی هه‌ولێر هاوڵاتیانی ناچار كردووه‌، كه‌ به‌ بۆنه‌ی یادی كریسمس دوكان‌و بازاڕه‌كان بڕازێننه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی دووی هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا روونی ده‌كاته‌وه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌ره‌ ساڵه‌وه‌ نییه‌، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ته‌فسیری هه‌ڵه‌ی بۆ نه‌كرێت، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ تا دوای سه‌ری ساڵ راده‌گرن.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ له‌ خواره‌وه‌ بخوێنه‌وه‌:

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی دووی هه‌ولێره‌وه‌
بۆ / ماڵپه‌ری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی له‌ رۆژی 27/12/2010 بڵاوتان كردۆته‌وه‌ به‌ ناونیشانی(شاره‌وانی هه‌ولێر هاووڵاتیان ناچار ده‌كات بازاڕه‌كانیان بۆ كریسمس بڕازێننه‌وه‌ ) بڵاوتانكردۆته‌وه‌، ئێمه‌ سوپاسی به‌داواداچوونه‌كه‌تان ده‌كه‌ین، به‌ڵام گله‌یی ئه‌وه‌شتان لێده‌كه‌ین كه‌ ده‌بوو پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ چۆن به‌رێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان په‌یوه‌ندی به‌جه‌نابی پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌ كردبوو، ده‌بوو په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌ وه‌ك شاره‌وانی دوو له‌ هه‌ولێر یان جه‌نابی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار بكردایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رابۆچوونی ئێمه‌ش له‌و هه‌واڵه‌دا هه‌بوایه‌، به‌ڵام وێرای ئه‌مانه‌ش ئێمه‌ وه‌ك ته‌قدیرێك بۆ ئه‌و به‌دواداچوون و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی پێكه‌وه‌ ژیان، به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌وه‌ بۆ به‌رێزتان روونبكه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌ هیچ بۆنه‌یه‌كی ئایینه‌وه‌ نیه‌ و به‌ڵكو به‌شێكه‌ له‌به‌رنامه‌ی شاره‌وانی بۆ جوانكردنی پایته‌خت و پاكراگرتنی، هه‌ربۆیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵك ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی ئێمه‌یان گرێداوه‌ته‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ و یادی كریسمس و ، بۆئه‌وه‌ی ته‌فسیری دیكه‌ی بۆ نه‌كرێت بریارماندا جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌مان بخه‌ینه‌ دوای سه‌ری ساڵ، به‌ڵام دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌مه‌ به‌رنامه‌ی ساڵانه‌ی شاره‌وانیه‌ بۆ جوانكردن و رازاندنه‌وه‌ی پایته‌خت و ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه‌ پایته‌ختی خۆمان پاكرابكرین و به‌جوانترین شێوه‌ بیرازێنه‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی دووی هه‌ولێر
28 /12/2010