لقی سلێمانی یه‌کێتی زانایان له ئاشته‌واییه‌ك به‌شدار ده‌بن
محمد که‌لکه سماقی/به‌رپرسی راگه‌یاندن:
به‌رواری 5/12/2010 لقی سڵیمانی به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لق مامۆستا نهجمهددینو هه‌ردوو كارگێڕانی لق مامۆستا ئیبراهیمو، مامۆستا موحه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندن، به‌شداریان كرد له ئاشته‌وایی نێوان خزمانی (چنگیان) و خزمانی ( نۆدی )، كه كێشه‌ی نێوانیان له سه‌ر زهوو و زار بوو.
شایانی باسه: كۆمهڵَێك له ریش سپیانو پیاوماقوڵانی ناوچه‌كه ئاماده‌بوون، ئه‌مه جگه
له ریش سپی‌و پیاوماقوڵانی هه‌ردوو گوند، كه له‌مزگه‌وتی گوندی (چنگیان) دانیشتنه‌كه ئه‌نجام درا.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا بڕیار له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی تایبه‌ت درا، وه ته‌ئكید له
سه‌ر برایهتیو ته‌بایی خزمایه‌تی هه‌ردوولا كرایهوهوه، بڕیار درا بۆ رۆژی دوایی له لقی زانایانی سلێمانی هه‌ردوولا كۆببنه‌وه‌و، كۆنوسێكی هاوبه‌ش له نێوانیاندا ئیمزا بكرێت سه‌باره‌ت به نه‌مانی كێشه له گونده‌كه‌دا.
لقی یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
محمد که‌لکه سماقی/به‌رپرسی راگه‌یاندن:
به‌رواری 8/12/2010 به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی یه‌وه، لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان هه‌ڵسا به‌سازدانی ئاهه‌نگێك به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئهوقافو مامۆستایانی ئایینی‌و به‌رپرسانی حزبهكوردستانی یه‌كان، له‌مزگه‌وتی عه‌لی كه‌مال.
شایه‌نی باسه: ئاهه‌نگه‌كه سه‌ره‌تا بهچهندئایهتێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، پاشان وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن پێشنوێژ‌و وتاربێژی مزگه‌وته‌كه مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌د نه‌سروڵڵا پێشكه‌شكراو، پاشان وتاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌لایه‌ن به‌ڕێز (حاجی عیرفان) ڕاوێَژكاری وه‌زاره‌ت خوێندرایه‌وه، دواتر وتاری لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌ددین به‌رپرسی لق پاشان پێشكه‌شكرا، دواتر مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل دێرێ، بهقهصیده ناوازه‌كه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی ڕازانده‌وه‌و، ئینجا به دوعا‌و نزا مامۆستا مه‌لا عه‌بدولهادی كۆتایی به ئاهه‌نگه‌كه هێنا.
لقی سلێمانی یه‌کێتی زانایان له مهڕِاسیمی كردنه‌وه‌ی خولێكی رۆشنبیری بۆ وتاربێژان شاره‌كه به‌شداری ده‌كات
محمد که‌لکه سماقی/به‌رپرسی راگه‌یاندن:
به‌رواری 6/12/2010 شاندێكی لقی سلێمانی كه‌پێكهاتبوو له‌به‌رپرسی لق‌و، چهندكارگێڕێكی لق به‌شداریان كرد له كردنه‌وه‌ی خولی ڕۆشنبیری وزانستی بۆ كۆمه‌ڵێك له وتاربێژانی شاره‌كه، كه به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف كاك (حاجی كامل) كرایه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه بهچهندئایهتێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، دواتر وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك (حاجی عیرفان) ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت پێشكه‌شكراو،پاشان به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف له وتارێكدا ئاماژه‌یدا به ههوڵو تێكۆشانی مامۆستایانی ئایینی، به تایبه‌تی وتاربێژه به‌ڕێزه‌كان له به‌ره‌وه‌پێشچوونی زانست‌و زانیاری‌و ڕۆشنبیری سه‌رده‌م، پاشان به وتاری به‌ڕێز مامۆستا مه‌لانه‌جمه‌دین قادر به‌رپرسی لق كۆتایی به ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه هات.
لقی سلێمانی یه‌کێتی زانایان 2 ناوچه ته‌شكیل ده‌كاته‌وه
محمد که‌لکه سماقی/ به‌رپرسی راگه‌یاندن:
له به‌رواری 1/12/2010 لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لق‌و، چه‌ند كارگێڕێكی لقه‌وه، هه‌ڵسا به پێكهێنان‌و دانانی به‌رپرسی ناوچه‌و كارگێڕانی ناوچه به ڕه‌زامه‌ندی كۆی گشتی مامۆستایانی ئاماده‌بووی ناوچه‌كه‌و، كابینه‌ی ناوچه‌كه‌یش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو:
1- مامۆستا مه‌لا سه‌عید به‌رپرسی ناوچه
2- مامۆستا عه‌بدولحه‌مید سیوه‌یلی كارگێڕی ناوچه
3- مامۆستا مه‌لا حوسێن كارگێڕی ناوچه
شایه‌نی باسه: مامۆستا عه‌بدولحمید سیوه‌یلی تاكه كه‌س بوو له ناوچه‌كه‌دا، كه وه‌ك ئه‌ندامی كۆنگرهمابوهوهو، مافێكی سه‌ره‌كی خۆی بوو بۆ به‌رپرسی ناوچه، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌رقاڵی ئه‌و پۆسته‌ی بۆ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا سه‌عید وازلێهێنا.
دواتر هه‌ڵسان به هه‌ڵبژاردنی كابینه‌ی ناوچه‌ی 3 كه ئه‌میش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو:
1- مامۆستا مه‌لا ته ها به‌رپرسی ناوچه.
2- مامۆستا مه‌لا یاسین حه‌كیم كارگێڕناوچه .
3- مامۆستا مه‌لا ره‌حیم كارگێڕناوچه.
|