یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
شاندێكی په‌ڕله‌مانی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/12/2010 : 09:22:57
قه‌باره‌ی فۆنت
دوێنێ‌ ئێواره‌ (28/12/2010) شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ سه‌رۆكی زانایان‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی ته‌نفیزی ئاماده‌ی بوون، به‌ڕێز مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پشتیوانی یه‌كێتی زانایانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌‌و، رایگه‌یاند: په‌رله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌‌و، ته‌نها تایبه‌ت نییه‌ به‌ چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك گرنگی به‌ پاراستنی كه‌سایه‌تی په‌رله‌مان‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان بده‌ن، چونكه‌ به‌رزترین ده‌زگای ته‌شریعی هه‌رێمی كوردستانه‌.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی زانایان، داوای له‌ شاندی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، كه‌ پێویسته‌ به‌ر له‌ ده‌رچوونی هه‌ر یاسایه‌ك هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌ نێوانمان هه‌بێت، خۆشبه‌ختانه‌ پێشتریش له‌ چه‌ندین یاسادا هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بووه‌، پێویسته‌ له‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ به‌رده‌وام بین. راشیگه‌یاند: مامۆستایانی ئایینی كوڕی ئه‌و میلله‌ته‌نه‌‌و، هه‌ر شتێك بڵێن یان هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك بگرن له‌ دڵسۆزیانه‌وه‌یه‌، به‌ڵام له‌ یه‌كه‌م رۆژ گووتوومانه‌‌و ئێستاش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌، نابێت له‌ مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ ته‌شهیر به‌ هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك بكرێت، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ته‌شهیر دانینه‌.

سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب به‌ ناوی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و پێشوازیه‌‌و ئه‌و سنگفراوانیه‌ی له‌ پێشوازیدا نواندیان‌و، رایگه‌یاند: ئه‌وان ئه‌وپه‌ڕی رێز‌و حوڕمه‌تیان بۆ زانایانی ئایینی هه‌یه‌‌و، تێبینیی‌و قسه‌كانیان به‌ رێزه‌وه‌ وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش شتێكی تازه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌ زۆربه‌ی یاساكاندا پرس‌و رامان به‌ زانایان كردووه‌‌و، قسه‌كانیشمان به‌ هه‌ند وه‌رگرتوون، به‌ڵام داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ین، له‌ رێگای ئێوه‌‌و به‌ گفتوگۆ پێشناز‌و سه‌رنجه‌كانیان بنێرن.

ئینجا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك كرا‌و، بڕیار درا له‌ داهاتوو روونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بدرێت.

شایانی باسه‌ شاندی په‌رله‌مانی كوردستان پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان:
سۆزانی خاڵه‌ شه‌هبا سه‌رۆكی لیستی كوردستانی، دكتۆر به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف، دكتۆر سه‌باح به‌رزنجی‌و دكتۆره‌ جیهان له‌ لێژنه‌ی ئه‌وقاف، كاك ئاسۆ ‌و كاك سالم ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان.

له‌ یه‌كێتی زانایان مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان‌و، مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافیعی‌و مه‌لا عومه‌ری سوێری‌و مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، مه‌لا دڵشاد گه‌لاڵی له‌ به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوون.