هه‌واڵێكی سه‌رنجڕاكێش ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی وروژاند‌و، بووه جێگای سه‌رسامی هه‌وادارانی نێت‌و پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كان، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی كه فیلمێكی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه، له ژێر ناونیشانی (راستی هه‌ر سه‌رده‌كه‌وێ)، كه باس له هاتنی ناوی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌د -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- ده‌كات له ناو ده‌قێكی ئینجیلی كۆن‌و، ئێستا لابراوه.
به گوێره‌ی فیلمه‌كه، ناوی (محمد) دروودی خوای له‌سه‌ر بێت له ناو گرنگترین به‌شی ئینجیل‌دا هاتووه، كه پێی ده‌وترێ (سروودی سولێمان) یان (سروودی سرووده‌كان- شیرها شیرین)و، وه‌ك راستیه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویست هه‌موو ئه‌و قسانه به درۆده‌خاته‌وه كه نكۆڵیان له ناوهاتنی پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- ده‌كرد له ئینجیل‌دا.
له فیلمه‌كه‌دا هاتووه: كه له ده‌قه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ی ئینجیل‌دا، دوای ئه‌وه‌ی باسی هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌ندی ده‌كات، وه‌ك: (خۆشه‌ویستی خوا، نزیك له خوا)، دواتر ناوێك هاتووه، كه جوله‌كه‌كان ده‌ڵێن: مه‌به‌ست پێی سولێمان پێغه‌مبه‌ره، دروودی خوای له‌سه‌ر بێت.
كه‌چی گاوره‌كان ده‌ڵێن: مه‌به‌ست پێی عیسایه، دروودی خوای له‌سه‌ر بێت.
به‌ڵام ناوه‌كه كه به‌م جۆره هاتووه: (میم. حیگ. میم. والت) له كاتی لێكدان‌و خوێندنه‌وه‌ی پیته‌كانی وه‌ك خۆی، كه پیته (عیلله) كانی لێده‌كرێته‌وه، رێك ده‌بێته ناوی (م.ح.م.ت)، كه ئه‌مه‌یش به پێی قاموسی (بن یه‌هودا) ناوی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌و، ده‌گوترێ: (محمت) یان كه وه‌ك له زمانی عه‌ره‌بی پێی ده‌گوترێ: ( محمد) دروودی خوای له‌سه‌ر بێت.
شایانی باسه: فیلمه‌كه به شێوازێكی جوانی شیكاری ئه‌م ورده‌كاریانه‌ی روونكردۆته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به شێوازی (World Lingo) ی باوه‌ڕپێكراوی جیهانی، له زمانی عیبریه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی‌و، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی بێت ده‌توانێ ته‌واوی فیلمه‌كه به‌م لینكه ببینێ:
http://www.archive.org/details/the.a..abicsubtitles
|