یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
لقی شه‌قلاوه‌ به‌ یاوه‌ری سه‌رۆكی یه‌كیتی زانایان به‌شداری سیمیناریكی ریكخراوی UNOPSده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/12/2010 : 08:23:30
قه‌باره‌ی فۆنت
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ 28-12-2010 ریكخراوی یونوپس له‌ چیر چاودیری به‌ریز وه‌زیری ئه‌وقاف كاروباری ئاینی به‌هاوكاری ئه‌وقافی شه‌قلاوه‌ و یه‌كیتی زانایان سیمیناریكی سازدا له‌ هۆلی ئه‌حمه‌د رۆچ به‌یانی به‌ ناو نیشانی ((خویندن بۆ هه‌موانه‌)) بۆ مامۆستایانی ده‌ڤه‌ری شه‌قلاوه‌ ، سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه‌ به‌خویندنی چه‌ند ئایه‌تیك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پیكرد دواتر وته‌ی به‌خیر هاتن خویندرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قلاوه‌ ئینجا نوینه‌ری ریكخراوه‌كه‌ ده‌رگای والا كرد به‌رووی م. ملا عبدالله سه‌رۆكی یه‌كیتی زانایان بۆ قسه‌ كردن له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كه‌ هه‌لبه‌ت به‌ریزیان له‌ وتاره‌كه‌یدا بایه‌خدانی ئاینی ئیسلامی به‌ زانست و زانیاری و خویندن به‌پێی ده‌قه‌كانی قورئان و سونه‌ت و فه‌رموده‌كانی زانایانی بۆ ئاماده‌بوان روونكرده‌وه‌ و گوتی ئاینی ئیسلام هانی كورو كچی داوه‌ بۆ خویندن به‌یه‌كسانی ، كولتوری بێبه‌ش كردنی ره‌گه‌زی میینه‌ له‌ خوێندن دورو نزیك په‌یوه‌ندی به‌ ئیسلامه‌وه‌ نیه‌ هه‌روه‌ها ئاماچه‌شی دا به‌ رۆلی به‌رچاوی حوجره‌كان له‌ دیرۆكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ پیگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی خوینده‌وار گوتیشی ئه‌وسا رۆلی حوجره‌كان هیچیان له‌ زانكۆكانی ئیستا كه‌متر نه‌بووه‌ گه‌ر زیاتر نه‌بیت هه‌روه‌ها له‌ كۆتایی وتاره‌كه‌شدا به‌ریزیان گوتی زه‌روره‌ مامۆستایانی ئاینی په‌ره‌ به‌ توانستی زانستی خۆیان بده‌ن به‌ پرس و بابه‌ته‌ سه‌رده‌می و هاوچه‌رخیه‌كان .

پاشان به‌ریز مامۆستا ملا عومه‌ر سویری هاته‌ ئاخاوتن وباسی له‌ گرنگی یه‌كریزی و یه‌ك هه‌لویستی زانایان كرد . ئینجا ریزدار كاك عوسمان موفتی راویژكاری وه‌زیری ئه‌وقاف له‌ وته‌یه‌كی دا ئاماژه‌ی به‌و راستیه‌دا كه‌وا زانایان هه‌رده‌م به‌شداریه‌كی كاریگه‌ریان هه‌بووه‌ له‌ پرسه‌ چاره‌نوس سازه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و پاراستنی كه‌شی ئارامی و برایه‌تی له‌ كوردستان داواشی كرد له‌ داهاتودا به‌رده‌وامیان هه‌بی له‌ كاتی رووبه‌روو بونه‌وه‌ له‌گه‌ل هه‌ر جۆره‌ بێحورمه‌تی وسوكایه‌تیه‌ك به‌ پیرۆزییه‌ ئاینیه‌كان هاوكات له‌گه‌ل حه‌ماس و دل گه‌رمیان وعه‌قلانیه‌ت ودانایی فه‌رامۆش نه‌كریت .دواتر به‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاری ئاماده‌بوان كۆتایی به‌ سیمیناره‌كه‌ هینرا . شایه‌نی باسه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی پیش نویژو وتار خوینانی سنوره‌كه‌ به‌شداریان له‌ سیمیناره‌كه‌ كرد.

راگه‌یاندنی لقی شه‌قلاوه‌