دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رواری 29/12/2010 به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، به‌رپرسی لقی گه‌رمیان‌و به ئاماده‌بوونی كارگێڕانی لق‌و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كان، ئه‌نجومه‌نی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی فراوانی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی ئێستای عێراق‌و كوردستان‌و ناوچه‌كه‌و، باس له‌و ده‌سكه‌وته سیاسیانه كرا كه به‌هه‌وڵی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌دی هاتوون.
پاشان زانایان به ئیش‌و كاره‌كانی ڕابردووی لقدا چوونه‌وه‌و، تاوتوێی گیر‌و گرفته‌كان كرا‌و، به‌رنامه ڕێژی بۆكاری داهاتو‌و كرا .
دواتر ناوچه‌كان ڕاپۆرتی كاروچاڵاكی خۆیان پێشكه‌ش كرد‌و، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كرا‌و، ده‌سخۆشی كاروچاڵاكی‌و ماندوبونیان لێكرا‌و، باس له توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی لق له‌گه‌ڵ حیزب‌و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرا.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌رپرسی لق، به وردی باسی له سه‌فه‌ری شاندی یه‌كێتی زانایان كرد بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران‌و، به كارێكی گرنگیان وه‌سفكردو، باسیان له پێویستی ئه‌و جۆره گه‌شت‌و سه‌فه‌رانه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا‌و مه‌لای كوردیش چاوكراوه‌تربن‌و، پێشكه‌وتنه‌كانی وڵاتانی ئیسلامی ببینن.
|