له بێزراوترین كاری ره‌گه‌زپه‌رستی‌و دوژمنكارانه‌یدا به‌رامبه‌ر به موسڵمان، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاری (داكۆتا)ی ویلایه‌تی (نیبڕاسكا)ی ئه‌مه‌ریكا، كه ناوی (بۆب لان)هو ناسراوه به دژایه‌تی زۆری به‌رامبه‌ر به ئیسلام‌و موسڵمانان، بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته لافیته‌یه‌كی له نزیك باڵاخانه‌یه‌كی خۆیه‌وه –كه ده‌كه‌وێته نێو چه‌قی قه‌ره‌باڵغی شاره‌كه- هه‌ڵده‌واسێ‌و، وه‌ك بێڕێزیه‌ك به‌رامبه‌ر به موسڵمان‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان، له‌سه‌ری ده‌نوسێت: (هه‌ركه‌سێك ناوی (محمد) بێت بڕوای پێ مه‌كه)!!.
شایانی باسه: ئه‌م كاره‌ی ناوبراو جگه له‌وه‌ی بووه مایه‌ی بێزاری‌و هه‌راسانكردنی موسڵمانانی وڵاته‌كه، هه‌ندێك له دانیشتوانی شاره‌كه‌یش لای خۆیانه‌وه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌وه‌یان دوپاتكرده‌وه: كه كاری وا خزمه‌ت به ئه‌مه‌ریكا ناكات، به‌ڵكو هانی توندوتیژیو نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، به تایبه‌تیش كه ئه‌م كاره كه‌سێكی ناسراو و كاربه‌ده‌ستی شاره‌كه پێی هه‌ڵساوه.
|