مەلارسول سیتكانی: راگەیاندنی لق
پێش نیوەڕۆی 4/1/2011سێ شەممە بەسەرپەرشتی بەرپرسی لق بەرێز ,مەلاخالدمەلەكی ,شاندێكی لقەكەمان كەپێكهاتبوولەبەرێزان مەلاویسی مەلاسەعید,مەلارسول گەزنەی,مەلاولی احمددری كارگێرانی لقو مەلایوسف چۆمانی بەرپرسی ناوچەی چۆمانو,مەلازاهدبالەكی بەرپرسی ناوچەی سۆران.بەمەبەستی ئاگاداربوون لەكاروچالاكیەكانی سەردانی لێژنە ناوچەی رواندزی یەكێتی زانایانیان كردولەلایەن بەرپرسی ناوچە مەلابایزفەقیانی وكارگێرانی ناوچەبەگەرمی پێشوازیان لێكرا.لەدانیشتنێكدابەرێزان مەلاخالدمەلەكی بەرپرسی لقومەلاویسی مەلاسعیدكارگێری لق كاروچالاكی ناوچەكەیان هەلسەنگاندوهیوایان خواست كەناوچەی رواندزناوچەیەكی فراوانە بەباشترین شێوە خزمەتی زانایانی سنوورەكەی بكاتوبەلێنی هەرهاوكاریوپالپێشتێكیشیان بۆناوچەكەدووپاتكردەوە.
لەبەرامبەریشداستافی ناوچەكەخۆشحالی خۆیان بۆئەوسەردانە دەربڕیوبەلێنی زیاترخزمەتكردنی زانایانی دەڤەرەكەیانوهەماهەنگی لەگەل دامودەزگاكانی سنوورەكەیان دووپاتكردەوە, هەرلەدیدارەكەشداچەندكەموكورتیەكی ناوچەكە خرانە بەرباس ولێكۆلینەوەوبەلێنی چارەسەركردنیان دران.
|