یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
ئەنجومەنی ناوەندی داوا دەكات رێگیری بكرێت لە لە سوكایەتیكردن بە ئایین
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/01/2011 : 13:36:26
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆیدا داوا دەكات، ئەو هەڵمەتەی سوكایەتیكردن بە پیرۆزیەكان رابگیرێت‌و، دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستانیش لەبەر چاو بگیرێت.

ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەكەیە:

بەلاغی كۆتایی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی زانایان

((ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ))

ئەمڕۆ 5/1/2011 ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست، لە كۆبونەوەكەدا ئەنجومەن جەغتی كردەوە لە پارێزگاریكردن لە دەستكەوتە نەتەوەییەكانی گەلەكەمان‌و هەوڵدان بۆ ئەوەی بە شێوازێكی بەرپرسیارانە ئەو كێشانە بخرێنە روو لە مینبەری مزگەوتەكانەوە باسی بكرێن.

یەكێتی زانایان جارێكی دیكەش بانگەوازی دەكەن بۆ سەرجەم رێكخراوەكانی ئافرەتان‌و ژنان، ئێمە دەرگامان واڵایە بۆ هەموو هاوكاری‌و هەماهەنگیەك كە خزمەت بە ئافرەت دەكات‌و زیاتر مافەكانی فەراهەم دەكات.
هەموو لایەكیش دڵنیا دەكەینەوە كە مینبەری مزگەوتەكان هەمیشە شوێنی پێدانی مافەكانی ئافرەتان‌و بەختەوەركردنی خێزان بوونەو هەن،
بە پێچەوانەوە بە سوكایەتی كردن بە مینبەرو مزگەوتەوە كێشەكان ئاڵۆزتر دەبن‌و خزمەت بە ئافرەتان ناكات! چونكە زانایان خۆیان بە داكۆكی كاری یەكەمی ئافرەتان دەزانن.

هەر لێرەوە جارێكی دیكە جەغت لەسەر هاوكاری‌و هەماهەنگیمان بۆ كاروانی رۆشنبیری كوردستان دەكەینەوە.

هەموو لایەكیش دڵنیا دەكەینەوە كە زانایانی ئاینی رۆژنامەكانی كوردستان بە موڵكی خۆمان دەزانین‌و جارێكی دیكەش دەستی هاوكاری درێژ دەكەینەوەو بەبەشێك لە خۆمانی دەزانین.

بۆیە لێرەوە داوادەكەین هەموومان لە ئاست بەرپرسیارێتی دابین بەرامبەر ئاین‌و نیشتمان‌و گەلەكەمان، داواش دەكەین واز لە زمانی تەشهیرو سوكایەتی كردن بە ئاین‌و پیرۆزیەكان بهێنن‌و لەبری زمانی سوكایەتی پێكردن وەكو رۆژنامەی (ئاسۆ) هەنگاوی مەزن بهاوێژن‌و داوای لێبوردن بكەن، كە ئەمەش نیشانەی گەورەیی‌و هەستكردنە بە مەسئولیەت.

یەكێتی زانایان داوا دەكات هەموو كارێكمان خزمەت بە ئەزموونی هەرێمی كوردستان بێت‌و وەك یەكەم رۆژ ڕامان گەیاندوە ئێمە لەگەڵ تەشهیرو ناوهێنانی هیچ كەسێك نینە لە مینبەری مزگەوتەكانەوە.

هەموو لایەكیش ئەو حەقیقەتە دەزانن كە مامۆستایانی ئاینی لە ئەنجامی دڵسۆزیان بۆ گەل‌و وڵات‌و جەماوەرمان متمانەی تەواویان هەیە. بەڵام لەبەر ناسكی دۆزی رەوای گەلەكەمان هیچ هەنگاوی جەماوەریان نەهاویشتووە، هیودارین ناچاریش نەكرێین بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوە بهاوێژین.

هەروەك داوا دەكەین هەموو لایەك لەو ئاستەدابین‌و هەر كەسێكیش تێبینی لەسەر: كتێبێك، وتارێك، نووسراوێك.. هەیە ئەگەر لە چوارچێوەی تەشهیر كردن بێت دەتوانن وەڵامیان بدەنەوە.

بەڵام تەنها قسەكردن‌و نارەزایی دەربڕینی بێ بنەما مەسەلەكان چارەسەر ناكات.

لە كۆتاییدا: داوا لە پەرلەمانی كوردستان‌و حكومەتی هەرێم‌و داواكاری گشتی‌و سەندیكای رۆژنامەنووسان دەكەین: بڕگە یاسای رێگرتن لە سوكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان تەفعیل بكەن‌و، هیچ كەسێك لە چوار چێوەی یاسا دەرنەچێت، بە پێچەوانەوە لەوانەیە كاردانەوەی تووندی جەماوەری لە بەرامبەر ئەو خەرقكردنی یاسای دروست بێت، كە ئێمەش خوازیاری ئەوەنین بۆ ئەوەی هەموومان پێكەوە خزمەت بەگەل‌و نیشتیمانمان بكەین‌و رێزو گەورەیی دام‌و دەزگا شەرعیەكانمان هەمیشە بەبەرزی بمێنێتەوە.

دووپاتیشی دەكەینەوە كە یەكێتی زانایان تاكە نوێنەری زانایانی كوردستانەو، هەموو پشتیوانیەكی زانایانی ئاینیش دەكات‌و داواش لە مامۆستا بەرێزەكانمان دەكەین لە مینبەری پیرۆزی مزگەوتەكانەوە ناوی هیچ كەس‌و رۆژنامەو سایتی تایبەتی نەهێت.
لەگەڵ رێزماندا.

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
ئەنجومەنی ناوەندی
‏05‏/02‏/2010