بەپێى توێژینەوەیەکى زانکۆى سوانزى بەریتانى دەرکەتووە تەنها لەساڵى رابردوو لە وڵاتى بەریتانیا 5300 کەس موسوڵمان بوونى خۆیان راگەیاندووە.
بەپێى توێژینەوەى ئەو زانکۆ بەریتانییە کە لە هەرێمى وێڵزى بەریتانى ئەنجامدراوە، دەرکەتووە هاوڵاتیانى بەریتانیا بە چڕى بەرەو ئایینى ئیسلام دێن و بیرو باوەڕى خۆیان دەگۆڕن و دەبنە پەیڕەوى ئایینى پیرۆزى ئیسلام.
توێژینەوە بەریتانییەکە ئاماژە بەوە دەکات لەساڵى 2010 زیاتر لە 5300 کەس موسوڵمان بوونە و زۆربەى ئەوانەش کە موسوڵمان بوونە ، رووبەرووى رەخنەى توند و کێشە بوونەتەوە بەتایبەتى لەلایەن خانەوادەکانیانەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا چاودێرانى ئیسلامى لە ئەوروپا ئاماژە بەوەدەکەن کە ژمارەى ئەوانەى موسوڵمان بوونە لە ساڵى رابردوو زۆر زیاتر بێت لە بەریتانیا لەبەرئەوەى ئەوە ئامارێکى فەرمى کۆکراوەى دەزگا و سەنتەرە ئیسلامییەکان نییە، چاوەڕێش دەکرێت لەساڵى 2011 ژماریەکى زیاتر موسوڵمان بوونى خۆیان رابگەیەنن ، ئەوەش بەهۆى ئەوەى تەنها ئایینى ئیسلامە ئەو بۆشاییە روحى و دەروونییانە پڕدەکاتەوە کە هاوڵاتیانى وڵاتانى ئەوروپا پێوەى دەناڵێنن.
لە سپێدە وەرگیراوە |