ئا: عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د
له ژماره‌ی رابردووی په‌یام ئاماژه‌مان به‌وه كرد، كه سه‌ماحه‌تی شێخ عه‌لی خه‌تیب جێگری سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعی له عیراق، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به په‌یام، وڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌ڕێزیانه‌وه هات، كه خۆی به مه‌به‌ستی به‌شداری له كۆنگره‌ی پێكه‌وه ژیان، كه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به هاوكاری وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له شاری هه‌ولێر سازی دابوو هاتبووه كوردستان. پاشان له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا بۆ په‌یام وڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه‌و چه‌ند باسێكیشی خسته ڕوو:
سه‌ره‌تا له وڵامی ئه‌و پرسیاره كه ئامانج له‌و به‌ژداریكردنه‌یان چیه، له كۆنگره‌ی پێكه‌وه ژیان.
به‌ڕێز شێخ عه‌لی خه‌تیب گوتی: ماوه‌یه‌كه له عیراق‌و ناوچه‌كه هێرش ده‌كرێته سه‌ر برا مه‌سیحیه‌كان، له‌وه‌شدا تیرۆرستان ده‌یانه‌وێ ئۆباڵه‌كه‌ی بده‌نه ئه‌ستۆی موسڵمانانی عیراق، به‌وه‌ی پێكه‌وه ژیان نیه‌و قبوڵی ئایینی جیاواز ناكرێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌مه خوێناویه، دیاره له كوردستان بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه بۆ ته‌شه‌نه نه‌كردنی ئه‌و بیر‌و بۆچوونه‌و نه‌شێواندنی زیاتری بار‌و دۆخه‌كه پێویسته بیر له چاره‌سه‌رێكی گونجاو بكرێته‌وه.
ئێمه پێمان وایه عیراق به قۆناغێكی هه‌ستیار تێده‌په‌ڕێ‌و ئه‌ركه هه‌مووان له‌وه‌دا یه‌ك رابین، كه پێویسته به دوای چاره‌سه‌رێكی گونجاو بگه‌ڕێین، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خه‌ڵكه‌كه تووشی نه‌هامه‌تی‌و ده‌رده‌سه‌ری نه‌یه‌ت، به‌لای ئێمه‌وه عیراق موڵكی هه‌مووانه‌و كه‌س بۆی نیه به هه‌ر بیانوێك بێت مافی كه‌سی تر زه‌وت بكات، سوننه‌و شیعه‌و مه‌سیحی، یان هه‌ر بیر‌و باوه‌رێكی دی، پێویسته رێزیان لێ بگیرێ‌و له‌ناو خۆشمان‌دا یه‌كتر قه‌بول بكه‌ین، ئه‌بێ حیساب بۆ ویژدان‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان له‌و وڵاته بكرێ، هه‌روه‌ك ئیمام عه‌لی ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت، له فه‌رموده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێ: (صنفان من الناس إما أخ لك في الدين، أو نظير لك في الإنسانيه ) له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵوێستی ئێمه له‌و باره‌وه، هه‌ڵوێستی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه، كه چوارچێوه گه‌لێكی گرنگی بۆ مه‌سه‌له‌ی پێكه‌وه ژیانی مه‌زهه‌بی‌و ئایینی‌و ره‌گه‌زی داناوه.
ناوبراو زیاتر گوتیشی: ئه‌و كۆنگره‌ی له كوردستان كرا، هه‌نگاوێكی باش بوو بۆ بنبڕكردنی ته‌گه‌ره‌كان‌و وه‌لانانی ئاسته‌نگه‌كان له لایه‌ك‌و، دانانی هێل‌و سنورێكی تایبه‌تیش بوو بۆ ئاییده له لایه‌كی تره‌وه، مه‌به‌ستی ئه‌وان له بانگهێشتی زانایانی ئایینی، چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم، یان له ناوچه‌كانی خواروی عیراق، وه‌ك دیوانی وه‌قفی شیعی، بۆ ئه‌وه‌یه تا له ڕێی ئه‌وانه‌وه بتوانین هۆشیاری بده‌نه خه‌ڵك‌و گیانی لێبورده‌یی‌و پێكه‌وه ژیان‌و هاوكاری له نێو خۆیاندا بڵاو په‌یڕه‌و بكه‌ن، بۆ ئه‌وه بوو كه ماناكانی برایه‌تی زیاتر قووڵ بێته‌وه.
بۆیه ئێمه له په‌یامی خۆماندا، باسمان له‌وه كرد، كه ئیسلام ئایینێكی گشتگیره‌و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له پێیه، چونكه ئیسلام بۆ ئه‌وه هاتووه مرۆڤه‌كان رێز له یه‌كتر بگرن‌و هه‌وڵی ئاوه‌دانی وڵاتیان بده‌ن، به شێوه‌یه‌ك هه‌ر هه‌نگاوێك باش بێت، پشتگیری بكه‌ن‌و هه‌ر هه‌نگاوێكیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل‌و وڵات نه‌بێ خۆی لێ دوور ده‌خاته‌وه.
له باره‌ی رۆڵی زانایانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی پێكه‌وه ژیان، جێگری سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعه گوتی: له راستیدا سه‌رسامین به‌و رۆڵه كاریگه‌ره‌ی زانایانی ئایینی له‌و هه‌رێمه ده‌یگێڕن، به تایبه‌تیش یه‌كێتی زانایان كه ته‌واجودێكی باشی له‌و پرس‌و باس‌و مه‌سه‌لانه هه‌یه، یان ده‌بینین له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه زانایان ده‌وریان هه‌بووه، له په‌روه‌رده‌كردنی رۆڵه‌كان‌و ئاوه‌دانی مزگه‌وت‌و هۆشیاری ئایینی‌و گیانی برایه‌تی‌و پته‌وی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوردستان پێشكه‌وتووه له هه‌موو روێكه‌وه، بگره له‌وه‌شدا زانایان له رووی مه‌عنه‌ویه‌وه رۆڵیان هه‌بووه، بۆیه ئێمه دڵخۆشین به‌و هه‌نگاوانه‌و ئومێدی زیاتریش ده‌خوازین.
ناوبراو گوتیشی: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان باسیان له‌وه كرد، كه پێویسته هاوكاری یه‌كتر بین‌و، له چۆنیه‌تی ئه‌دای كاره‌كان‌و ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكیه‌ك بۆ زیاتر لێكه‌وه نزیك بوونی زانایانی شیعه له زانایانی كورد‌و یه‌كتر ناسینێكی دۆستانه‌و به‌رده‌وام دروست بكه‌ین، خۆشحاڵیشم به‌و دواییانه له كوردستان شوێنی تایبه‌ت به خوێندنی ئافره‌ت له بواری زانستی شه‌رعی كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی جورێكی تری پێشكه‌وتنه له‌و هه‌رێمه‌دا‌و زانایان دیسان رۆڵیان گێڕاوه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان زانایانی ئایینی له كوردستان‌و زانایانی شیعه له عیراق، به‌رێز د. عه‌لی خه‌تیب گوتی: په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی برایانه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ چه‌نمكێكی قوڕئانی ده‌گه‌رێته‌وه، كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ( إنما المۆمنون إخوه )، له لایه‌كی تره‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی پیشه‌یی‌و مێژووییه، چونكه هه‌ردوولامان وه‌ك پێشه‌نگی نێو جه‌ماوه‌ر سته‌مێكی زۆرمان لێ كراوه، به ده‌ستی رژێم، بۆیه له موعاناتی یه‌كتر ده‌گه‌ین‌و وه‌كو كاری رێكخراوه‌یش هه‌ردوولا پێویستمان به هاوكاری یه‌كتره‌و ئێمه‌ش پێویستمان به ته‌جره‌به‌ی یه‌كێتی زانایانه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی خۆمانی پێ باشتر بكه‌ین، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بوونی هه‌بێ، ئه‌گه‌رنا به پێچه‌وانه‌وه به شێوه‌یه‌كی خراپ به‌سه‌رمان ده‌شكێته‌وه، له‌وه‌شدا ئێمه خاڵی فه‌خر بۆ كوردستان ده‌گێرینه‌وه، كه هه‌میشه هه‌نگاوی باش ده‌هاوێژێ‌و ئامانجی ئه‌وه‌یه كه گه‌لانی عیراق پێكه‌وه بژین.
زانایانی ئایینی له كوردستان به‌ده‌ر نه‌بوونه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی خۆیان‌و بگره گه‌لانی عیراقیش، زۆر جاریش بوێرانه هه‌نگاوی مه‌یدانی‌و به‌رنامه‌ی جوان به ئاسۆی ئاینده‌یه‌كی باش ده‌هاوێژن.
ناوبراو گوتیشی: لێره‌وه سوپاسی زۆرمان ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان‌و سه‌رۆكی ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه جوانانه‌یان‌و ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی له ئێمه‌یان كرد، به‌راستی ده‌وریان دیاره‌و ته‌نانه‌ت له كاری رێكخراوه‌یی پیشه‌یشدا سه‌ركه‌وتوانه هه‌نگاو ده‌نێن، بۆیه ده‌خوازم په‌یوه‌ندیه‌كانمان له ئاستێكی باشتر دابێ، تا زیاتر سوود له یه‌كتر وه‌ربگرین‌و به‌رنامه‌ی ئاینده ئاسانتر ببه‌ین به‌ڕێوه.
سوپاش بۆ خوا ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه زانایان وه‌كو واعیزه‌كانی ده‌سته‌ڵات بیر‌و بۆچوونیان ده‌رببڕن، ئه‌و سه‌رده‌م پێپه‌ڕی، به‌ڵكو له نێو خۆیان راوێژ ده‌كه‌ن‌و ئه‌وه‌ی به باشی ده‌زانن رروبه‌رووی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌كه‌نه‌وه,
له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌خوازم كۆنفرانس یان كۆنگره‌ی لێك نزیك بوونه‌وه‌ی ته‌واوی زانایانی عیراق ئه‌نجام بدرێ‌و پرۆژه‌ی باشیش پێشكه‌ش بكرێ له سه‌ر باشتر كردنی ره‌وشه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی‌و په‌یوه‌ندیه‌كان‌و ئه‌زموونی رێكخراوه‌یی به تایبه‌تی.
له دوا وته‌یدا شێخ عه‌لی خه‌تیب ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كه باشترین په‌یاممان بۆ دوژمنان ئه‌وه‌یه، كه یه‌ك هه‌ڵوێست‌و یه‌ك ریز بین‌و پاڵپشتی یه‌كتر بكه‌ین له‌و قۆناغه‌ماندا، به فیعلیش ئێمه پیچویستمان به هاوكاری ئێوه‌و ئه‌زمونی ئێوه‌یه، چونكه توانیوتانه نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بن له كاری رێكخراوه‌ییدا.
|