به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (رياز) گه‌وره موفتی سعودی (شيَخ عبدالعزيز بن عبدالله ال شيَخ) له وتارێكدا دوپاتی ئه‌وه‌ی كردۆته‌وه, كه سستی كردن له خواپه‌رستی‌و به‌جێ نه‌گه‌یاندنی واجباته‌كان مرۆڤ له خودا دوور ده‌خاته‌وه, هۆكاری ئه‌و سستیه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ خواردنی حه‌رام‌و هاوڕێیه‌تی كردنی مرۆڤی خراپ, كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه چونكه سستی كردن له عیباده‌ته‌كان له كرده‌وه‌ی مونافیقانه‌و، دووره له ڕه‌وشتی مرۆڤی بڕوادار.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: كه حه‌رام خواردن هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ ڕه‌قبوونی دڵ‌و لاوازی به‌رامبه‌ر به كرده‌وه خواپه‌رستیه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی لاوازی هه‌ست‌و نه‌ست‌و تێك چوونی باری ده‌روونی.
له دوا وته‌شی به‌ڕێزیان گووتی: ئێمه هه‌موومان به‌نده‌ی خواین‌و هه‌ر ئه‌و خودایه‌ی له نه‌بوون ئێمه‌ی هێنا‌وه‌ته بوون، بی َشك كه كاتێكی دیاریكراوی بۆ ئێمه دانا‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه، بۆیه با ئه‌و ته‌مه‌نه كورته ته‌رخان بكه‌ین بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوای باڵا ده‌ست.
|