مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی ، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: سه‌رله‌ئێواره‌ی 1 / 1/ 2011 به‌بانگهێشتی فه‌رمی لقی هه‌ولێری ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قونابیانی كوردستان، (شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ) به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری، كه پێكهاتبوو له كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق و، (مامۆستا سید ئه‌كره‌م كه‌پرانی ) به‌رپرسی ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی ، به‌شداری كرد له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای ( اقرا ) بۆ فێركردنی قورئانی پیرۆز، له‌شاری هه‌ولێر.
شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، له ووته‌یه‌كیدا : وێڕای ده‌ستخۆشی كردن له لقی هه‌ولێری ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان، بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یمانگایه ، به‌مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان، له‌سه‌ر ڕه‌وشت و ئه‌خلاقه به‌رزه‌كانی ئیسلام و، فێربوون و شاره‌زاییان له قورئانی پیرۆز، تیشكی خسته سه‌ر گه‌وره‌یی قورئان و، هه‌ڵگران و شوێنكه‌وتوانی ڕێبازی قورئانی پیرۆز.
بۆیه به‌ڕاستی جێگای خۆشحاڵی هه‌موو لایه‌كمانه ، كاتێك شوێنی له‌م جۆره ده‌كرێنه‌وه ، بۆ فێركردنی ڕۆله‌كانمان، بۆیه ئێمه وه‌كو لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، هه‌موو جۆره هاریكاریێكیان ده‌كه‌ین و، پشتیوانیان ده‌بین ، بۆ سه‌ر خستنیان، وه بێگومان قوتابیانی ئه‌م په‌یمانگایه، كه‌سانی نموونه‌ییان لێده‌رده‌چێت بۆ خزمه‌تكردنی په‌یامی قورئانی پیرۆز .
وه لهكۆیایشدا گفتی ئه‌وه‌ی به‌ده‌رچووانی ئه‌م په‌یمانگایه‌دا ، كه‌له‌لایه‌ن لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانه‌وه ، خه‌ڵات ده‌كرێن، له‌دوای ده‌رچوونیان.
|