مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی_ ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر : له‌دوای كۆنگره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، له ساڵی 2010 ز ، سه‌رجه‌م لق و ناوچه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، گۆڕانكاری و نوێ سازیێكیان به‌خۆیه‌وه بینی و ، جارێكی تر سه‌ر له نوێ به شێوه‌ی هه‌لبژاردن ، ستافی نوێ هه‌ڵبژێردرانه‌وه ، بۆیه لیژنه فهتواكانیش ، له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ده‌ر نه‌بوون و ، له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌ندامایه‌تی و زانستی ، جارێكی تر ههڵبژیّردرانهوه .
شایه‌نی باسه لیژنه فه‌تواكان ، كهڕۆلێكی به‌رچاوو كاریگه‌ریان هه‌یه له نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا ، بۆیه له پڕۆگرامی یه‌كێتی زانایاندا هاتووه ، كه لیژنه فهتوایێك له سنووری هه‌ر لقێك بكرێته‌وه .
جایهكێك له‌لیژنه هه‌ره به‌رچاو و كاریگه‌ره‌كان ، لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێره ، كه هه‌موو ڕۆژانی ( دووشه‌ممه و پێنج شه‌ممه ) خه‌ڵكانێكی زۆر سه‌ردانی ئه‌م لیژنه ده‌كه‌ن ، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان ، له‌ڕێگای شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه .
مامۆستا مه‌لا ئه‌نوه‌ر سێبیرانی، به‌رپرسی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر ، به نووسراوێكی فه‌رمی ، كه ئاماری كاروچاڵاكییه‌كانی لیژنه‌كه‌ی خۆیانی تیادا ئاماژه پێكردووه ، له شه‌ش مانگه‌ی ڕابردوو ( 1 / 7 / 2010 تاوه‌كو 31 / 12 / 2010 ) ، كه دایتیه لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، كه تیایدا هاتووه :
1_ (96) كێشه‌ی ته‌ڵاق ، كه نووسراو كراوه بۆ دادگای هه‌ولێر.
2_ ( 85 ) كێشه‌ی خولع
3_ (70) ماره‌بڕین
4_ (50) كێشه‌ی میرات
5_ (105) سوێند خواردن به ته‌ڵاق
6_ (55) پرسیاری ده‌رباره‌ی سولفه‌ی خانووبه‌ره
7_ (40) پرسیار ده‌رباره‌ی كه‌ل و په‌ڵ كرین ، به‌شێوه‌ی قیست
8_ (5) كه‌س ، بوونیان به موسڵمان له به‌رامبه‌ر لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر
9_ (20) كێشه‌ی شیر خواردن
|