مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی ، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان: سه‌رله‌به‌یانی 30 / 12 / 2010 مامۆستا سید محمد خاروانی ، به‌رپرسی ناوچه‌ی زراره‌تی یه‌كێتی زانایان ، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری كه‌پێكهاتبوو له كارگێڕان و ئه‌ندامانی ناوچه ، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارۆچكه‌ی داره‌شه‌كران و ، ناوچه‌ی سه‌فینی پارتی دیموكراتی كوردستان و ، كۆمیته‌ی زراره‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ، بنكه‌ی ئاسایشی داره‌شه‌كران و ، بنكه‌ی پۆلیسی دارهشهكرانیان كرد .
سه‌ره‌تا به‌رپرسی ناوچه ، به‌ناوی خۆی و ، شاندی یاوه‌ری ، زۆر سوپاسی كردن ، بۆ ئه‌م پیشوازیه گه‌رمه ، له‌پاشان تیشكی خسته سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و ، به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی زانستی و ، رۆشنبیری و ، سه‌قامگیری ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان .
وهتهئكیدیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه گه ئێمه وه‌كو ناوچه‌ی زراره‌تی یه‌كێتی زانایان ، هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ خزمه‌تكردنی ئاین و خاك و ، ووڵاته‌كه‌مان .
وه‌له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی داره‌شه‌كران و ، به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌فینی پارتی و ، به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتی و ، هه‌ردوو بنكه‌ی ئاسایش و پۆلیس ، زۆر خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌یان و ، ته‌ئكیدیشیان له‌سه‌ر پته‌و كردنی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌ووه ، بۆ زیاتر خزمه‌تگه‌یاندن به ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان .
|