مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی ، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان : سه‌رله‌به‌یانی 30 / 12 / 2010 مامۆستا مه‌لا عمر گرده‌شێری ، به‌رپرسی ناوچه‌ی {3} هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، به‌یاوه‌ری كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی ناوچه ، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ناوشارو ، بنكه‌ی پۆلیسی باداوهیان كرد , كه‌له‌لایه‌ن پشتیوان مولود حاجی ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ناوشارو ، نقیب محمد مجید ، به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیسی باداوه ، پیشوازیێكی گه‌رمیان لێكرا .
سه‌ره‌تا به‌رپرسی ناوچه ، وێڕای سوپاسكردنیان بۆ ئه‌م پیشوازیه گه‌رمه ، ڕۆلی ماندوونه‌ناسانه‌ی برایانی ئاسایش و پۆلیسی به به‌رز نرخاند ، له هه‌مبه‌ر پاراستنی ئارامی هاووڵاتیان و ، پارێزگاری كردنی گیانی هاووڵاتیان و ، به‌ده‌م هاتنه كێشه‌كانیان و ، چاره‌سه‌ركردنیان ، بۆیه زۆر جاران مامۆستایانی ئاینی له سه مینبه‌ره پیرۆزیه‌كانیان ، ڕۆلی ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیسیان به‌به‌رز وه‌سف كردووه ، بۆیه به‌ڕاستی جێگای سوپاس كردنن .
وهماژهشی به‌وه كرد ، كه‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئێمه زیاتر توند‌و تۆڵكردنی نێوانمانه ، به‌مه‌به‌ستی زیاتر پێكه‌وه خزمه‌تگه‌یاندن ، به ئاین و خاك و ، ووڵاته‌كه‌مان .
وه‌له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ناوشارو ، به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیسی باداوه ، زۆر سوپاسیان كردن بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌و ، متمانه پێبوونه ، وه ته‌ئكیدی كرده‌ووه ، كه ئێمه هه‌موو كاتێك له‌خزمه‌تی هاووڵتیان داده‌بین ، وه ئاماژه‌شیان به‌وه كرد ، كه هه‌موو كاتێك مامۆستایانی ئاینی وه‌كو پیشه‌یی به‌رده‌وامی خۆیان ، فاكته‌رێكی گرنگ بوونه له‌نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا ، بۆ پارێزگاری كردن ، له ڕه‌وشی ئارامی و ئه‌منی ووڵاته‌كه‌مان و ، به‌رده‌وام وه‌كو ده‌زگاكانی ئاسایش ، ڕۆلی خۆیان بینیووه ، بۆ سه‌قامگیری ووڵاته‌كه‌مان .
|